پێشانگەی "لە تاریکییەوە بەرەو ڕووناکی - هیوای مەلەک تاوس"

ساڵی ٢٠١٤ دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" هێرشی کردە سەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دەستی بە شەڕێکی هۆڤانەی لەنێوبردن دژی گەلی کورد و گەلانی دیکەی جیابیروباوەڕ کرد. لەو چوارچێوەیەدا جڤاکی ئێزدی ڕووبەڕووی جینۆساید بوویەوە و هەزاران کەسیان لێ کوژران و ڕفێندران. ژنان و منداڵان ڕووبەڕووی دەستدرێژی، کۆیلەکردن و ڕفاندن بوونەوە. ئێزدی بەو هێرشە دەڵین "فەرمان". ڕزگاربوانی ئەو جینۆسایدە هێشتاش لە هەلومەرجی دژواردا لە چادرەکانی هەرێمەکەدا دەژین.

وێنەگری ڕۆژنامەوانیی کورد ڕەوەند جەواد سمایل بە کامێرای خۆی نیگای بێهیوای ئەو کەسانەی تۆمار کردووە - کەسانێک کە لە کەمپەکانەوە چاویان لە جیهانە هاریکارییان بکات. وێنەکانی ئەو وێنەگرە بۆ ئەوەن ببنە "دەنگێک بۆ هاوارەکانیان".

لە چوارچێوەی ڕۆژانی فەرهەنگی کوردیدا کە لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە لە ئەڵمانیا ساز دەکرێت، دەمانەوێت ئەو ساتە کاریگەرانە لەگەڵ ئێوە بەش بکەین. بۆ هەستکردن بەو ترسناکییەی کە ڕەوەند لە وێنەکانیدا بەبەڵگەی کردوون، تەنیا پێویستە مرۆڤ سەیری چاوی منداڵان بکات.

ڕێکەوت: ١٦ی ئایاری ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٦:٣٠
ناونیشان: Marta Hoch 2, 2.OG Marta Herford / Goebenstr. 4/10, 32052 Herford

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە