شتێکت هەیە بۆ گوتن؟ ئایا دەتەوێت بیر، هەست و بەسەرهاتەکانت ببیسترێن و ببینرێن؟ کەواتە پڕۆژەکەمان "تۆ دیاری" ڕێک بۆ تۆیە!
پێکەوە لەگەڵ جەوانانی دیکە، لە وۆرکشۆپی شانۆگەریی فۆرومدا ڕێگەی نوێ دەدۆزیتەوە بە شێوەی یاری، بوێرانە و ئافرێنەرانە. هیچ فشارێکت لەسەر نابێت، هەڵسەنگاندن و زانینی پێشوەختە مەرج نییە. ئەوەی گرنگە تەنها خۆتی. وۆرکشۆپی شانۆگەریی فۆروم پڕۆژەیەکی ئافرێنەرانەی ڕێکخراوی یەکماڵ و نێوەندی جەوانانی ڤوتسکیئالێ-یە.
» شانۆگەریی فۆروم چییە؟
شانۆگەریی فۆروم شێوازێکی تایبەتی شانۆگەرییە کە سێرەی لەسەر چیرۆک، بیر و ئاڵنگارییەکانی ئێوەیە. ئێوە پێکەوە کار لەسەر ئەو دیمەنە بچووکانە دەکەن کە هەر خۆتان لە کێشەکانەوە وەری دەگرن و دەیخەنە سەر سەکۆ و پێکەوە چارەیان دەکەن. لێرە شانۆ دەبێتە شوێنێک بۆ ئەزموونەکان لەپێناو دانوستان، هێزدارکردن و گۆڕانکاری.
سەرەتای پڕۆژە:
٢١ی ئایاری ٢٠٢٥ - ڕۆژی یەکترناسین
تیم و بەشدارانی دیکە بناسە، چێژ لە جیهانی شانۆ وەرگرە و فێربە کە تۆ دەتوانی چۆن دەرکەوی!
کاتی وۆرکشۆپ:
ڕۆژانی چوارشەممە
کاتژمێر: ١٦:٣٠ - ١٨:٣٠
ناونیشان: نێوەندی جەوانانی ڤوتسکیئالێ (Jugendzentrum Wutzkyallee)
Wutzkyallee 88, 12353 Berlin
کێ بەشدار دەبێت؟
جەوانان لە ١٣ ساڵییەوە - گرنگ نییە ئەزموونی شانۆگەریت هەبێت یان نا!
بەشداری بەخۆڕاییە!
» بۆچی گرنگە بەشدار بم؟
خۆتان ناونووس بکەن، وەرن و دڵنیا ببنەوە کە دەتوانن چی بکەن.
ئێمە چاوەڕوانی بەشداریتانین!