لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاوین، ئێمەش دووبارە بە هەردوو پڕۆژەی "خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن" و پڕۆژەی منداڵان و نەوجەوانان "ئێمە پێکەوە بەهێزین" دەگەڕێینەوە شوێنی خۆمان لە بۆدنبۆکس-ی ناوچەی نۆیکۆلن-ی بەرلین.
بەهۆی کاروباری نۆژەنکردنەوە، ماوەی چەند مانگێک بوو ئەم شوێنەمان داخراو بوو. خۆشحاڵین کە بە بەرنامەیەکی هەفتانەی هێزدارکردن بۆ منداڵان، نەوجەوانان و خێزانەکان سەرلەنوێ دەستبەکار دەبینەوە.
بانگهێشتی خێزانە دراوسێکانمان لە گەڕەکەکە دەکەین تا لەگەڵ ئێمە لە شوێنی یاری لە Boddinspielplatz بەشداری مەڕاسیمی سەرلەنوێ کردنەوەی شوێنەکەمان بن. لە ئاهەنگەکەدا ڤافل، موزیک و زانیاری لەبارەی بەرنامەکانمان پێشکەش دەکرێن. بۆ منداڵانیش چەندین یاریی جۆراوجۆر هەن. Neukölln Ludothekیش بەشدار دەبێت.
خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن بۆ هەموو ئەو دانیشتوانەی نۆیکۆلنە کە بەرکەوتەی جۆرەکانی هەڵاواردنن. لێرە منداڵان، نەوجەوانان و گەورەساڵان کە ئەزموونی پەنابەری کۆچبەرییان هەیە یان نییە، سوود لە ڕاوێژکاریی سەرەتایی و دەرفەتەکانی دیکە وەردەگرن.
ڕێکەوت: ٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٦ - ١٨
ناونیشان: Mainzer Straße 26 A, 12053 Berlin
E-Mail: anlaufstelle-nk@yekmal.de