ئەم وۆرکشۆپە بۆ ناساندنی وێنەگرییە بە منداڵانی ٦ تا ١٠ ساڵان وەک شێوەیەکی خۆدەربڕین تا هانی ئافراندن بدات و تێگەیشتنی بینراو بەهێز بکات. هاوکات پشتگیریی لێهاتوویی جڤاکی و ڕێکخستنی دەست-چاو دەکات.
*ژمارەی بەشداران بە ١٢ منداڵ سنووردارە.
* تکایە کامێرایەک یان سمارتفۆنێک لەگەڵ خۆتان بێنن بۆ وێنەگرتن.
ڕێکەوت؛ ٥، ٧، ١٢ و ١٤ی ئابی ٢٠٢٥
کاتژمێر؛ ١٠:٣٠ - ١٣
تەمەن؛ ٦-١٠ ساڵان
ناونیشان؛ نێوەندی خێزانی ڕەنگین Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
ناونووسی؛ https://forms.gle/Vg9Ghx9fLtGDWCXv9
بەرنامەی وۆرکشۆپ
یەکەم؛ سێشەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢٥
نێوەڕۆک:
- یاریی یەکترناسین
- یاریی گەرمکردن بە سەرنج خستنەسەر متمانە و ئاشتی
- پۆرترێتی هاوڕێکانت بگرە (پێشەکییەک لەسەر مێژووی وێنەگری)
- پێش و پاشی چالاکیی وێنەدراما
دووەم؛ پێنجشەممە، ٧ی ئابی ٢٠٢٥
نێوەڕۆک:
- ڕاهێنانی گەرمکردن
- پێشەکییەک لەسەر تووخمەکانی وێنەگری؛ دووری، دیدگە و سات بە بەکارهێنانی ڕاهێنانی چوارچێوەی وێنە
- کاری کۆلاج بە بەکارهێنانی وێنەی گۆڤار و کتێبەکان - دیزاینکردنی پێکهاتەی نوێ
سێیەم؛ سێشەممە، ١٢ی ئابی ٢٠٢٥
نێوەڕۆک:
- ڕاهێنانی کردەکیی وێنە لە دەرەوە بە لەبەرچاوگرتنی تووخمەکانی دووری، دیدگە، سات و پێکهاتە
- قووڵبوونەوە لەو شتانەی کە لە ڕێیی وێنەگریی هاوبەشەوە فێری بوون
چوارەم؛ پێنجشەممە، ١٤ی ئابی ٢٠٢٥
نێوەڕۆک:
- پێکەوە تەماشاکردن و دەستکاریکردنی ئەو وێنانەی لە دوایین جاردا گیراون.
- ئامادەکاری بۆ پێشانگە و هەڵسەنگاندنی تەواوی پڕۆسەکە.
- گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە ماوەدرێژەکان و کۆکردنەوەی بیرۆکەکان.
- کردنەوەی پێشانگەی وێنەگرانی تەمەنبچووک