دەتەوێت کوردیی سۆرانی فێر بیت؟ یان سۆرانی دەزانیت، بەڵام دەتەوێت لە بواری نووسین و خوێندنەوەدا فێر بیت؟ کەواتە سەردانی کۆرسەکانمان بکە.
ئەکادیمیای یەکماڵ بە هاوکاری لەگەڵ نێوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین، کۆرسێکی فێربوونی کوردیی سۆرانی لە ئاستی سەرەتاییدا دەکاتەوە. ئەم کۆرسە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە هیچ سۆرانی نازانن یان دەیانەوێت لە ئاستی A2.1 - A1.1 فێری خوێندنەوە و نووسین بن. هەروەها ئەو کەسانەی بۆ ژیانی تایبەت و کار دەیانەوێت فێری ئاستێکی باشی سۆرانی بن.
کۆرسەکانمان لە لایەن مامۆستایانی بەئەزموون و پیشەییەوە پێشکەش دەکرێن. لە کۆتایی کۆرسە سێ مانگییەکەدا، فێرخوازان بەشداری ئەزموونێک دەبن و بڕوانامە وەردەگرن.
ئاست | دەستپێک | کۆتایی | ڕۆژەکان | کاتژمێر |
A1.1 | 07.10.2025 | 02.02.2026 | سێشەممە | 18:00 - 20:00 |
A2.1 | 08.10.2025 | 04.02.2026 | چوارشەممە | 18:00 - 20:00 |
نرخی بەشداربوون: ١٥٠ یۆرۆ (بۆ خوێندکاران ٥٠٪ داشکاندن هەیە)
پێوەندی
E-Mail: sprache@yekmal-akademie.de
Tel.: 030 81797365
ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین
Waldemarstr. 57, 10997 Berlin