بەرنامەی پشووی هاوینەی ئەمساڵ کە لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە لە بەرلین سازکرابوو، بە سەردانی کۆلەکتیڤی تەندروستیی نۆیکۆلن (GeKo) بۆ نێوەندی خێزانی هایدێک، کۆتایی هات.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ خێزانەکان لەگەڵ پسپۆڕانی کۆلەکتیڤی تەندروستی لەسەر خووی خواردن گفتوگۆیان کرد، لەبارەی ڕاژە و کارەکانی کۆلەکتیڤەکە زانیارییان وەرگرت و توانیان پرسیاری کەسەکی لەبارەی تەندرووستیی خێزان بکەن. لەو نێوانەدا، بەرنامەیەکی چالاکی و یاری پێشکەشی منداڵان کرا.
سپاسی کۆلەکتیڤی تەندروستی دەکەین بۆ هاوکارییەکەیان و هیوادارین هاوکاریی نێوانمان بەردەوام بێت.