بەشی دژەهەڵاواردن (سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ)ی سەربە ڕێکخراوی یەکماڵ (یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا)، بەگەرمی بانگهێشتتان دەکات بۆ کۆنفڕانسی "ژیانی کورد لە ئەڵمانیا - داکەوتێکی (نە)بینراو لە نێوان نەژادپەرستی، پەراوێزخستن و دانپێدا(نە)ناندا"
لە گوتاری دژەهەڵاواردندا لە ئەڵمانیا زۆر کەم گرنگی بە کورد دەدرێت. هەرچەندە کورد یەکێک لە گەورەترین جڤاتە کۆچبەرەکانی ئەڵمانیایە، بەڵام زانیارییەکان لەبارەی بڵاوبوونەوەی فرەوانی نەژادپەرستیی دژەکورد زۆر کەمن. بۆ گۆڕینی ئەم بارودۆخە، دەنگە دیارەکان و پسپۆڕە بەهێزەکان دێنە لای یەکتر تا نەژادپەرستیی دژەکورد لە ڕوانگەی جیاوازەوە ڕوون بکەنەوە و زیاتر بیخەنە بەرچاو.
کۆنفڕانسەکە لە لایەن ڕێکخراوی یەکماڵ بە هاوکاری لەگەڵ ئینستیتووی ڕەچەڵەکناسیی ئەورووپی لە زانکۆی هومبۆلتی بەرلین ساز دەکرێت.
ڕێکەوت: پێنجشەممە، ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٦ - ٢٠
ناونیشان: Invalidenstraße 42, 10115 Berlin
Hörsaal 7
بەشداریکردن بەخۆڕاییە، بەڵام ناونووسی پێویستە. تکایە ناو-پاشناو و ناوێ دامەزراوەکەتان تا ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن؛ cid@yekmal.de
زۆر شادمان دەبین بە بەشداریتان!
» بەرنامە