بە دڵخۆشییەوە بەرنامەی فێرگەی شەممەی یەکماڵ بۆ زستان و بەهاری ٢٠٢٦-تان پێ ڕادەگەیەنین و بانگهێشتتان دەکەین بۆ بەشداریکردن.
فێرگەی شەممە پڕۆژەیەکی یەکماڵە کە لە لایەن ئەکادیمیای یەکماڵ و نێوەندی خێزانی ڕەنگین بەڕێوەدەبرێت. دەمانەوێت لە ڕێی چالاکییە جۆراوجۆرەکانەوە زمان و فەرهەنگی کوردی فێری منداڵانی کورد لە بەرلین بکات. چالاکییەکانمان لە وۆرکشۆپەکانی هونەر، وانەکانی زمان و موزیک پێک دێن.
پڕۆژەی فێرگەی شەممە خاوەنی ڕێبازێکی گشتیی فێرکاریی زمانە کە فێرکاریی زمان بە چالاکییە فەرهەنگی و هونەرییەکان دەبەستێتەوە. بەم شێوەیە هاریکاری منداڵان دەکات بۆ پێشخستنی زمان هەروەها دەرفەتێکە بۆ تێگەیشتنێکی قووڵی فەرهەنگی کوردی.
فێرگەی شەممەی یەکماڵ هەروەها دەبێتە ئەلتەرناتیڤێک بۆ ئەو منداڵانەی کە ناتوانن بەشداری وانەی کوردی بن لە فێرگە فەرمییەکاندا.
بەرنامەی پڕۆژەکە بە تایبەتی بۆ سێ گرووپی منداڵانە:
١. منداڵانی باخچەی ساوایان (٤-٥ ساڵان): زانینی کوردی مەرج نییە.
٢. فێرخوازانی قۆناغی سەرەتایی فێرگە (٦-٧ ساڵان): زانینێکی سەرەتایی زمانی کوردی باش دەبێت، بەڵام مەرج نییە.
٣. فێرخوازانی ئاستی ناوین (٨-١٠ ساڵان): زانینێکی سەرەتایی زمانی کوردی باش دەبێت، بەڵام مەرج نییە.
ڕێکەوت: مانگانە دوو جار – ڕۆژی شەممە
کاتژمێر: ١١:٠٠ - ١٣:٤٥
ناونووسی و بەرنامە
تکایە لە ڕێی ئەم بەستەرەوە پێشوەختە ناوی منداڵەکانتان بنووسن؛ https://eveeno.com/322802607
پێوەندی
sprache@yekmal-akademie.de
Tel.: 030 206 79 610
نێوەندی خێزانی ڕەنگین, Waldemarstr. 57, 10997 Berlin