نێوەندی خێزانی ڕەنگین-ی سەر بە ڕێکخراوی یەکماڵ لە ٤ی ئاداری ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی بەرنامەی "گریف بەرایت"دا سەرلەنوێ دەستدەکاتەوە بە چالاکییەکی جووتزمانی بۆ منداڵان و دایکان و باوکان.
لەگەڵ تیمە نوێیەکەمان لاڤە و فێلیسیتاس، بانگهێشتی ئەو خێزانانە دەکەین کە منداڵی تەمەنی ٣-٦ ساڵانیان هەیە تا لەگەڵمان بن بۆ پێکەوە سەماکردن، گۆرانی و یاریکردن - بە زمانی کوردی و ئەڵمانی.
ئەم چالاکییە بەخۆڕاییەمان تەنها بۆ جوڵە و یاریکردن نییە، بەڵکوو ئێمە دەمانەوێت پشتگیری خێزانەکان بکەین لە ژیانی ڕۆژانەیان، ئەزموونکردنی زمان لە ڕێگەی یاریکردنەوە، بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دایکان و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان، هەروەها دروستکردنی زەمینەی ئاڵوگۆڕی نێوان دایکان و باوکان.
وەرن لەگەڵمان بن تا پێکەوە پاشنیوەڕۆیەکی خۆش و داهێنەرانە بەسەربەرین کە تێیدا پەرە بە زمان دەدرێت و دەرفەتی کارلێککردن دەڕەخسێندرێت.
بۆ زانیاریی زیاتر و ناونووسی:
ئیمەیڵ familie@yekmal.de
تەلەفۆن: ٠٠٤٩٣٠٢٠٦٧٩٦١٠