هەر لە دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکماڵەوە لە ساڵی ١٩٩٣ بەدواوە، ئێمە هەموو ساڵێک لە بەرلین ئاهەنگی نەورۆز بۆ منداڵان ساز دەکەین. لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوە، ئەم چالاکییە بووە بە ئاهەنگی نەورۆز بۆ منداڵ و خێزان. یەکماڵ بەرنامەیەکی پڕ لە گۆرانی، موزیک، یاری، وۆرکشۆپ، چالاکیی ئافرێنەرانە، هەڵپەڕکێی کوردی، خواردن و زۆر شتی دیکە پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٢١-یشەوە ئەم ئاهەنگە لە لایەن لقەکانمان لە هەرێمەکانی نۆردڕاین ڤێستفالن، ڕاینلاند-پفالتس و برێمەن ساز دەکرێت.
ئەمساڵیش بەخۆشحاڵییەوە هەموو خێزان، منداڵ، دۆست و هاوڕێکانمان بانگهێشت دەکەین تا پێکەوە جەژنی نەورۆز پیرۆز بکەین. نەورۆز جەژنی بەهار، بەرخۆدان، شادی و پێکەوەییە.
پێکەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ڕۆژاڤیدا، کۆلەکتیڤی چالاکانی ئەفغانستان و ئینیسیاتیڤی سپۆرە بەرنامەیەکی ڕەنگینمان ئامادە کردووە. ئۆفەرەکان بۆ منداڵ و خێزان، کۆنسێرت، پانێل، هەڵپەڕکێ، وۆرکشۆپ و بازاڕ لەخۆدەگرێت.
منداڵانی زارۆخانەکانمان لە چوارچێوەی پڕۆژەی تووم باک چاپ-دا پێرفۆڕمانسی دەف پێشکەش دەکەن. هەروەها گۆرانییە باوەکانی نەورۆز دەڵێنەوە، هەڵپەڕکێ دەکەن و کورتەفیلمێکیش پیشان دەدەن.
بەشی بەشداری و جڤاتسازی-یشمان بە چالاکییەکانی گرووپی باوکان و گرووپی ژنان بەشدار دەبێت. گرووپی باوکان هەڵپەڕکێ پێشکەش دەکات و وۆرکشۆپێکیش دەکاتەوە. گرووپی ژنانیش ستاندێکی ئافرێنەرانە بۆ جلوبەرگ دادەنێت.
نێوەندەکانی خێزانیش لە یەکماڵ، کابینەی ڕەنگینی یاری دادەنێن و شوێنێک بۆ شادی تەرخان دەکەن کە وەڵامدەرەوەی خواستی میوانە بچووکەکان بێت.
بێگومان وەک هەموو ساڵانیش، خواردن، موزیک و سەماش پێشکەش دەکرێت. بەهیوای ڕۆژێکی شاد و زیندووی پڕ لە دیدار، دڵخۆشی و ساتی هاوبەشین!
ئێوەش فەرموون! خێزان، منداڵ و هاوڕێکانتان لەگەڵ خۆتان بێنن. وەرن پێکەوە نەورۆزی ئازادی و هاتنی بەهار پیرۆز بکەین.
نەورۆز پیرۆز بێت!
بەرنامە: