ڕۆژی ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٦ لقی یەکماڵ لە شاری ئێسن بە هاوکاری لەگەڵ دەزگەی ئەی بی ئێس و ڕێکخراوی لیستک جەژنی نەورۆزی کوردەواری پیرۆز کرد.
بە بەرنامەیەکی هەمەڕەنگ بۆ منداڵان و گەورەساڵان، پێشوازیمان لە هاتنی وەرزی بەهار کرد. بۆیەکردنی ڕووخساری منداڵان، کارگەی کاری دەستی، خواردن و خواردنەوە، ستاندنی کتێب و بەرنامەیەکی جۆراوجۆری سەر شانۆ کەشێکی گەرم و زیندووی دروست کرد.
بەخۆشحاڵییەوە میوانداری چەندین کەسایەتیی سیاسی و جڤاکیمان کرد لەنێویاندا، کلاوس هاگن شارەداری ناوچەی ئالتن ئێسن، گێرد ماشون بەرپرسی کاروباری بەساڵاچوان، خەلیل یامان نوێنەری پارتیی سۆسیالدیموکرات لە بێتسیرک و یوگەند ئامت، ئێلیسیۆ ماوگێری سەرۆکی فراکسیۆنی دی لینکە، مارکوس شپیتسە-پاخێل لە پارتیی سەوز، ئورزولا تۆماسدۆتیر ئەندامی ئەنجومەنی ئینتەگراسیۆن (سی دی یوو)، تونجەر کالایجی سەرۆکی ئاڕ ئەی ئەی و ماکسیمیلیان گودێر بەرپرسی پلاندانان لە یوگەندئامتی ئێسن.
سپاسێکی تایبەت بۆ هونەرمەندانی بەشدار فەرهاد، ئاراس، حەمرین، ڕێبەر سەرهات و گرووپی موزیکی منداڵانی یەکماڵ. هەروەها زۆر سپاسی هەموو میوانان و بەشداران دەکەین. لە ئێستاوە بەهیوای جەژنی ساڵی داهاتووین!
نەورۆز نیشانەی سەرەتایەکی نوێ، ئازادی و یەکگرتنە. هیوادارین بەم بەهایانەوە بە ژیان و جڤاکێکی ئازاد بگەین.
نەورۆز پیرۆز بێت!