01 تەمووز 2026 | وۆرکشۆپ | بەرلین

وۆرکشۆپی چۆنەتیی بەشداریکردنی دایک و باوک لە زارۆخانە و قوتابخانەدا

منداڵان گەورە دەبن. لەگەڵ ئەوانیشدا پرسیاری دایکان و باوکان زۆر دەبن. چ لە زارۆخانە یان دواتر لە قوتابخانە، دایک و باوک ڕۆڵێکی گرنگ لە پەروەردە و فێرکردنی منداڵەکانیاندا دەگێڕن. بەڵام ئایا دایک و باوک چ مافێکیان هەیە؟ چۆن دەتوانن بەشداری لە پڕۆسەی فێرکاریدا بکەن، قسەی خۆیان بکەن و یارمەتیدەر بن لە داڕشتنی پەروەردەی منداڵەکانیان؟ هەروەها چ دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی چالاکانە پشتگیری لە گەشەکردن و فێربوونی منداڵەکەیاندا بکەن؟

ڕێکخراوی یەکماڵ لە چوارچێوەی پرۆژەی Wirkt! بە هاوکاری پسپۆڕێکی پەروەردەی دایکان و باوکان لە نێوەندی خێزانی هایدێک وۆرکشۆپێک لەسەر بەشداریکردنی دایکان و باوکان ساز دەکات. لەم وۆرکشۆپەدا باس لە دەرفەتەکانی بەشداریکردنی دایک و باوک لە زارۆخانە و قوتابخانە دەکەین. زانیاری لەبارەی مافەکان و ڕێگەکانی بەشداریکردن دەدەین، ئامۆژگاری کردەکی پێشکەش دەکەین و نیشان دەدەین لە کاتی پرسیار یان نیگەرانییەکاندا پەیوەندی بە کێوە بکەن. لەگەڵ ئەوانەشدا لە کەشێکی ئارام و کراوەدا کات بۆ گفتوگۆ و پرسیاری بەشداران دەبێت.

ڕێکەوت: ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦

کات: کاتژمێر ١١:٠٠– ١٣:٠٠

ناونیشان: نێوەندی خێزانی هایدێک

Hänselstraße 6

12057 Berlin

هەموو دایکان و باوکانی ئارەزومەند بانگهێشت دەکەین. بەشداریکردن بەخۆڕاییە.

چاوەڕێی دیدارتانین!

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە