لە بابەتی جڤاکی و خێزانییەوە بگرە تا پەروەردە و فەرهەنگی– ئەو بابەتانەی لە پۆدکاستەکانی ئێمەدا ڕەنگ دەدەنەوە فرەڕەنگن. پۆدکاستەکانمان بە زمانی کوردی یان ئەڵمانی دەربارەی بابەتی جۆراوجۆری پەیوەست بە کار و خەباتی ڕێکخراوەکەمان پێشکەش دەکرێن.
بۆ بیستنی پۆدکاستی یەکماڵ، سەردانی ڕووپەلی ئێمە بکەن لەسەر پلاتفۆڕمەکانی پۆدکاست:
پۆدکاست چییە؟
پۆدکاست بەرنامەیەکی دەنگییە کە لەسەر ئینتەرنێت بەردەستە و دەتوانن بیسەری بن. سوودی گەورەی پۆدکاست ئەوەیە کە ئێوە دەتوانن لە هەر کاتێکدا کە بتانەوێت گوێی لێ بگرن. لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، لەنێو شەمەندەفەردا، لە کاتی ئاشپەزی و وەرزشدا: بە پێچەوانەی ڕادیۆ، لە هەموو شوێنێکی جیهان و هەموو کاتێک دەکرێت گوێ لە پۆدکاست بگیرێت.