ئێوە لەسەر کەناڵەکەمان لە یوتوب چەندین ڤیدیۆی سەرنجڕاکێش دەبینن. بەشێکیان ئەرشیڤی ئەو کارانەن کە لە ڕابردوو ئەنجام دراون. بەشێکیش ئەو ڤیدیۆیانەن کە لەسەر بوارەکانی خۆمان سازمان کردوون.
ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ چواردەهەمین سەمپۆزیوومی ساڵانەمان کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک سازی دەکەین، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە برێمەن بەڕێوەچوو. د. هێنینگ شێرف، د. زەردەشت حاجۆ، یایلا بوجاک-مۆنش، ئەمین ئاکباش و زارادین ئاگرمان باسی بەسەرهێت و بیرەوەرییەکانی خۆیان کرد لە کات...
لە ڕۆژی زمانی دایکدا، ڤیدیۆیەک لە تۆڕی بێفانەوە پێشکەش دەکەین تا ئاهەنگی فرەزمانی ببینن کە کۆمان دەکاتەوە. زمان تەنیا نێوەندگر نییە بۆ پەیوەندی، بەڵکوو کلیلی ناسنامەی کولتووری و تێگەیشتنە لە جیهانەکەمان. وەرن پێکەوە بۆ جوانی و هێزی زمانەکانمان ئاهەنگ بگێڕین و پێکەوە هاوکار بین بۆ پاراس...
لەم ڤیدیۆیەدا، هونەرمەندان بۆ ساتێک لەگەڵ پەیکەری “دایک و کوڕی مردوو“ی پەیکەرساز و شێوەکاری ئەڵمان کێتە کۆلڤیتس ئاوێزان دەبن. ئەو هونەرمەندانە کە ژیانی خۆیان بۆ ئاشتی تەرخان کردووە، هەستی هاوبەشیان لەگەڵ کۆلڤیتس هەیە. لە سایەی نۆی ڤاخە-دا جارێکی دیکە بە هونەر هەڵوێستی خۆیان ...
یەکماڵ نەورۆزی 2023ی لەگەڵ جەوانان پیرۆز کرد. جەوانان لە وۆرکشۆپی هەڵپەڕکێدا هەم فێری هەڵپەڕکێی شەمامێ بوون، هەمیش بەشدار بوون لە سەمای هیپ-هۆپ.
ئێوارەی چوارشەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە هۆڵی “ناخبارنشافتسهاوس ئوربانشتراسە” لە بەرلین ئاهەنگی سییەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەکەمان “یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەکی بەرچاوی میوانانی هێژا لە بەرپرسانی سێناتی بەرلین، پەڕلەم...
ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ سێزدە پیاوی “گرووپی باوکان”ی یەکماڵ لە گەلەریی بەرلین پێشانگەی “وەرن پێکەوە سەما بکەین!”یان کردەوە. لە کاتی کردنەوەی پێشانگەکەدا، چەندین بەرهەمی موزیک و هەڵپەڕکێی عەفرین پێشکەش کران.
ئەمڕۆ ئێمە یادی سییەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆمان دەکەینەوە. بەم بۆنەیەوە بەڵگەفیلمێک دەربارەی ساڵڕۆژەکەمان پێشکەش دەکەین. لە ڕێی ئەم بەڵگەفیلمەوە پێمان خۆشە ئاوڕێک لە مێژووی کۆمەڵەکەمان بدەینەوە و سەیری بەربەستەکانی بکەین. لە لایەکی دیکەشەوە حەز دەکەین ئێوە بە خزمەتگوزاری و ئۆفەرە جۆرا...