وارگەی هاریکاریی پەروەردەیی

لە نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ بەدواوە، ڕێکخراوی یەکماڵ لە بەرلین لە چوارچێوەی قانوونی §34 SGB VIIIدا وارگەی هاریکاریی پەروەردەیی کردووەتەوە. لێرە هاریکاریی پەنابەرانی تەمەنبچووکی بێسەرپەرشت دەکرێت. لێرەوە ژینگەیەکی ئارام و ئاسایش بۆ ئەو پەنابەرە تەمەنبچووکانە دابین کراوە کە بەبێ دایک و باوک یان سەرپەرشتی قانوونی هاتوونەتە ئەڵمانیا. لەم وارگەیەدا پشتگیریی جەوانەکان دەکرێت تا ڕووبەڕووی بەسەرهاتە تراوماکانیان ببنەوە، فێری زمانی ئەڵمانی ببن و بچنە نێو جڤاک. کارمەندە پسپۆڕەکانمان لە نزیکەوە لەگەڵ جەوانەکان کۆدەبنەوە تا پێویستییە کەسییەکانیان بزانن و بە باشترین شێوە پشتگیرییان بکەن. لە ڕێی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێداگۆژی، ئۆفەری جۆراوجۆر و چالاکیی جڤاکی، هاریکاریی پەنابەران دەکرێت بۆ ئەوەی متمانە دروست بکەن، خۆباوەڕی بەهێز بکەن و ڕوانگەکانیان بۆ داهاتوو بەرەوپێش ببەن.

ئەم هاریکارییە لە شووقەی نیشتەجێبوونی گرووپی بچووکدا پێشکەش دەکرێت. لەو چوارچێوەیەدا:

  • چاودێری و پەروەردە: دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ پێشکەوتنی منداڵ و جەوانان.
  • پشتگیریی فێرکاری: پشتگیریکردن لە بابەتی خوێندنی فێرگە و پێشخستنی تاوانا کەسییەکان.
  • ئینتیگراسیۆنی جڤاکی: پێشخستنی پێوەندییان لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان و ئینتیگراسیۆن لە جڤاکدا.
  • چاودێریی داهاتوو: پشتگیری لە دوای وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوون، بۆ گواستنەوەیان بەرەو ژیانێکی سەربەخۆ.

ئامانجەگشتییەکان

  • دابینکردنی خۆشگوزەرانیی منداڵان لە بارودۆخی قەیراناویدا.
  • سەقامگیرکردنی پێشکەوتنی هەستەکی و جڤاکی.
  • ئامادەکردن بۆ ژیانێکی سەربەخۆ.
  • دووبارە ئینتیگراسیۆن لەنێو خێزان و ژینگەی جڤاکیدا، ئەگەر مومکین بێت.

ئێستا لە بەرلین یەک وارگەی نیشتەجێبوونمان هەیە بە ناوی دیوان کە شووقەیەکی هاوبەشە و جەوانانی ١٦-١٨ ساڵی تێدا دەمێننەوە. یەکماڵ بە تایبەت گرنگی بەوە دەدات کە جەوانان لەم ماڵە کاتییەدا هەست بە ئاسایش بکەن و بتوانن تیایدا ئەو هاریکارییانە وەربگرن کە پێویستییانە و هیوایەکی نوێ بۆ ژیانی خۆیان بدۆزنەوە. وارگەکەمان لە ناوچەی شارلۆتنبورگ-ڤیلمەرسدۆرفە و ٦ نێوجەوان لەخۆ دەگرێت.

ئامانجەکانمان

  • سەربەخۆبوون
  • پشتگیری لە بابەتە فەرمی و فێرکارییەکاندا
  • پێشخستنی کەسایەتیی سەربەخۆ
  • مامەڵەی ئابووری لە بابەتە داراییەکاندا
  • بەهێزکردنی تاوا و خۆبەڕێوەبەری

پێوەندی

E-Mail: diwan@yekmal.de
Tel.: 030 609 831 157
تیمەکەمان: Radiye Atmaca, Zhyan Abdulkadir, Mamdouh Alshlash


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار

  • هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک
    هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک

    ئێمە لە شارەکانی بەرلین، ئێسن، هێرفۆرد و بیلەفێلد هاریکاریی خێزان، منداڵ و جەوانان دەکەین لە بوارەکانی پەروەردەکردن، ژیانی ڕۆژانە و دۆخە سەختەکان.

  • نێوەندی تۆماری سەرەتایی
    نێوەندی تۆماری سەرەتایی

    لێرە ژینگەیەکی ئارام و پشتگیری پێشکەشی منداڵ و نێوجەوانان دەکەین تا بتوانن هەنگاوە سەرەتاییەکانیان لەم وەڵاتە نوێیە بنێن.