هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک

بەشی هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک لە ڕێکخراوی یەکماڵ، لە شارەکانی بەرلین، ئێسن، هێرفۆرد و بیلەفێلد هاریکاریی خێزان، منداڵ و جەوانان دەکات لە بوارەکانی پەروەردەکردن، پشتگیریی ژیانی ڕۆژانە و دۆخە سەختەکان. ئێمە لەسەر بنەمای فرەفەرهەنگی و بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان بە ڕێبازی سیستەماتیک مامەڵە دەکەین. پشتگیریی سەربەخۆبوونی خێزان، منداڵ و جەوانان دەکەین و گرنگی بە هاریکاریکردنیان دەکەین. هاریکاریی گەڕۆک بە گشتی لە ژینگەی خێزان، منداڵ و جەواندا پێشکەش دەکرێت.

هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک لەژێڕ ڕۆشنایی قانوونی SGB VIIIی پشتگیریی پەروەردەیی و هاریکاریی پێداگۆژیی جڤاکیی خێزان کار دەکات. ئامانج ئەوەیە، توانای پەروەردەکردنی منداڵ بەهێز بکرێت، پشتگیریی ستراتیژی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بکرێت و چارەسەریی بەردەوام بۆ ژیانی ڕۆژانە بدۆزرێتەوە.

خزمەتگوزارییەکانمان بە زمانەکانی ئەڵمانی، کوردی (کورمانجی، سۆرانی، کرمانجکی\زازاکی)، عەرەبی، تورکی، فارسی، داری، ڕووسی و ئەلبانی پێشکەشی ئەو کەسانە دەکرێت کە ئەزموونی کۆچبەری و پەنابەرییان هەیە یان نییە. نووسینگەکانمان لە شارەکانی بەرلین، ئێسن، هێرفۆرد و بیلەفێلدن و بە هاریکاری لەگەڵ فەرمانگەی جەوانان (یوگەندئامت) لەو شارانە، هەروەها لایەنە پەروەردەییەکان، دامودەزگە تەندروستییەکان و نێوەندەکانی ڕاوێژکاری کار دەکەین.

هاوکارە بەئەزموونەکانمان بە شێوەیەکی هەستیار لە ڕووی فەرهەنگی و جڤاکی کار دەکەن. ستراتیژی جیاجیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکاردێنن.

ئەرک و شێواز

  • ڕاوێژکاری و پشتگیری: دایکان/باوکان و خێزان لە بابەتەکانی پەروەردەی منداڵان پشتگیری وەردەگرن بۆ ئەوەی توانای پەروەردەکردنی منداڵەکانیان باشتر بکەن.
  • گرتنەبەری ڕێوشوێن: دەستپێشخەریی پێشوەختە بۆ ڕێگرتن لە کێشە و قەیرانەکان.
  • هاریکاریی چاودێری[هاریکاریی تاکەکەسی: پشتگیریی تاکەکەسی بۆ منداڵ و جەوانانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.
  • هاریکاریی پێداگۆژیی جڤاکیی خێزان: پشتگیریکردن لە کاتی کێشەکانی نێو خێزاندا.

ئامانجی ئێمە

  • بەهێزکردنی توانای پەروەردەکردنی منداڵ
  • باشترکردنی بارودۆخی ژیانی منداڵ و جەوانان
  • پشتگیریکردنی ئینتیگراسیۆنی جڤاکی

پێوەندی


Berlin
Richardstr. 102, 12043, Berlin
Tel.: 030 63318940
Fax: 030 6331894
E-mail: hilfezurerziehung@yekmal.de
Koordination: Taylan Polat, Maria Zhiguleva, Sebastian Benzing

Essen
Rottstr. 24, 45127 Essen
E-Mail: buro-essen@yekmal.de
Tel.: 0163 521 93 49
Koordination: Nalin Yücekaya

Herford & Bielefeld
Bielefelder Str. 20, 32051 Herford
Tel.: 157 390 593 11
E-Mail: hze-herford@yekmal.de
hze-bielefeld@yekmal.de
Koordination: Simone Adams-Weggen

پشتگیرە داراییەکانمان:

My alt text  My alt text   My alt text   My alt text

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار

  • وارگەی هاریکاریی پەروەردەیی
    وارگەی هاریکاریی پەروەردەیی

    لەم وارگەیە ژینگەیەکی ئارام و ئاسایش بۆ ئەو پەنابەرە تەمەنبچووکانە دابین کراوە کە بەبێ دایک و باوک یان سەرپەرشتی قانوونی هاتوونەتە ئەڵمانیا.

  • نێوەندی تۆماری سەرەتایی
    نێوەندی تۆماری سەرەتایی

    لێرە ژینگەیەکی ئارام و پشتگیری پێشکەشی منداڵ و نێوجەوانان دەکەین تا بتوانن هەنگاوە سەرەتاییەکانیان لەم وەڵاتە نوێیە بنێن.