لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار نەورۆزیش دێت؛ جەژنی سەری ساڵی کوردی، جەژنی شادی و سەرەتایەکی نوێ. نەورۆز ئەو کاتەیە کە ئێمە ماڵئاوایی لە تاریکیی زستان دەکەین و پێشوازی لە گەرمیی بەهار دەکەین.
لە ٢١ی دیسەمبەردا، لە کوردستان و چەند وەڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین شەوی یەڵدا (شەوچلە) پیرۆز دەکرێت. یەڵدا، درێژترین شەوی ساڵە و دەکەوێتە دواهەمین ئێوارەی پاییز و یەکەمین شەوی زستان.
“کۆما یەکماڵ” گرووپێکی سەر بە لقی ئێسن-ی کۆمەڵەکەمانە و لە چەند هۆگرێکی ئامێری موزیکی دەف پێک هاتووە.