لە چوارچێوەی سەمیناری “کۆچبەری و ئینتیگراسیۆن”دا کە پڕۆفیسۆر د. عەبدوڵا پۆڵات سازی کردبوو، خوێندکارانی زانکۆی نێونەتەوەیی ئێسن (iu) ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەم سەردانی نووسینگەی یەکماڵیان کرد لە شاری ئێسن.
دوای گەڕان بەنێو بیناکەدا، خوێندکارانی “کاروباری جڤاکی” دەربارەی مێژوو، پرەنسیپ و کارەکانی کۆمەڵەکەمان زانیارییان وەرگرت. ڕوانگەی خوێندکارە جەوانەکان لەسەر کارەکانمان، ڕۆشنگەرانە بوو.
ئێمە سپاسی پڕۆفیسۆر دکتۆر عەبدوڵا پۆڵات دەکەین بۆ ڕێکخستنی ئەم سەردانە و گرنگیدانیان بە کارەکانمان.