ئێمە خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ پۆدکاستی یەکماڵ دەست پێدەکات. یەکەمین ئەڵقەی پۆدکاستەکەمان لەلایەن شاسوار مامە-ەوە بە زمانی کوردیی کورمانجی پێشکەش دەکرێت کە لەگەڵ گونای داریجی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی یەکماڵ چاوپێکەوتنی کردووە.
کارمەندی جڤاکیی لێهاتوو گونای داریجی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بەدواوە بەڕێوەبەری یەکماڵە، چیرۆکی سەرکەوتنی کۆمەڵەکەمان دەگێڕێتەوە، باسی دەستپێکی بونیادنانی کۆمەڵەکە دەکات و مێژووەکەی هەڵدەسەنگێنێت. خانمی داریجی باسی ویست و ئامانجەکانی کۆمەڵەکەمان دەکات بۆ داهاتوو کە لەگەڵ تیمی یەکماڵ هەوڵی بەدیهێنانیان دەدات.
پۆدکاستی یەکماڵ
لە بابەتی جڤاکی و خێزانییەوە بگرە تا پەروەردە و کولتووری – ئەو بابەتانەی لە پۆدکاستەکانی ئێمەدا ڕەنگ دەدەنەوە فرەڕەنگن. پۆدکاستەکەمان بە زمانی کوردی یان ئەڵمانی دەربارەی بابەتی جۆراوجۆری پەیوەست بە کار و خەباتی کۆمەڵەکەمان پێشکەش دەکرێت.
بۆ بیستنی پۆدکاستی یەکماڵ، سەردانی ڕووپەلی ئێمە بکەن لەسەر پلاتفۆڕمەکانی پۆدکاست.
هیوادارین لە گوێگرتنی ئەم ئەڵقەیە شادمان بن!
پۆدکاست چییە؟
پۆدکاست بەرنامەیەکی دەنگییە کە لەسەر ئینتەرنێت بەردەستە و دەتوانن بیسەری بن. سوودی گەورەی پۆدکاست ئەوەیە کە ئێوە دەتوانن لە هەر کاتێکدا کە بتانەوێت گوێی لێ بگرن. لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، لەنێو شەمەندەفەردا، لە کاتی ئاشپەزی و وەرزشدا: بە پێچەوانەی ڕادیۆ، لە هەموو شوێنێکی جیهان و هەموو کاتێک دەکرێت گوێ لە پۆدکاست بگیرێت.