لقی یەکماڵ لە شاری ئێسن ڕۆژی ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٤ ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی بۆ منداڵان ساز کرد.
لەگەڵ میوانە بچووک و گەورەکانمان کۆبووینەوە تا پێکەوە پێشوازیی هاتنی بەهار بکەین. منداڵان لە بەرنامەیەکی پڕ لە موزیکی کوردی، چیرۆکی نەورۆز، یاری، کاری هونەری و ئاگری دەستکرددا جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
زۆر سپاس بۆ فەرمانگەی جەوانان لە ئێسن کە هۆڵی ئاهەنگەکەیان بۆ دابین کردین. هەروەها سپاسێکی تایبەت بۆ هەموو ئەو کەسانەی بە موزیک، چالاکیی ئافرێنەرانە یان لە ڕێکخستنی ئاهەنگەکەدا هاریکارییان کردین. بەبێ ئەوان ئاهەنگەکە ئەوەندە خۆش نەدەبوو.
هیوادارین ئاگری نەورۆز هەمیشە شادی و هیوا بێنێتە دڵەکانمان.