مەڕاسیمی کردنەوەی دوو پڕۆژەی نوێمان بەڕێوەچوو

مەڕاسیمی کردنەوەی دوو پڕۆژەی نوێمان بەڕێوەچوو

 بەڕێوەبەری گشتیی یەکماڵ گونای داریجی و بەڕێوەبەری نێوجەوانان لە ئەنجوومەنی ناوچەی نۆیکۆلن زارا ناگێل

ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ کۆمەڵەکەمان مەڕاسیمی کردنەوەی هەردوو پڕۆژە نوێیەکەمان لە نۆیکۆلن "خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن" و "ئێمە پێکەوە بەهێزین"ی ساز کرد. مەڕاسیمەکە لە "Boddin-Box"ی Boddinplatz لەنێو دڵی ناوچەی نۆیکۆلن بەڕێوەچوو. ئێرە ناوچەیەکی زیندووە، ئێستا پڕۆژە تازەکانمان ئاماژەیەکن بۆ یەکگرتن و پشتگیریکردنی زیانلێکەوتوان.

هەر لەبەرئەوە چەندین کەس و لایەن لەو ڕۆژە تایبەتەدا کۆبوونەوە و پێکەوە بۆ پیرۆزکردنی ئەم هەنگاوە ئاهەنگیان گێڕا. لەنێو میوانەکانماندا، پشتیوانە داراییەکانی پڕۆژەکان، نوێنەرانی ڕێکخراو و تۆڕە جڤاکییەکان، هاوکارانی دڵسۆز، خێزانەکانی گەڕەکەکە و منداڵان و نێوجەوانان ئامادە بوون. بەشداریی ئەوان نیشانەی گرنگیدانیانە بە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و تێکۆشان لە دژی هەڵاواردن لە ناوچەی نۆیکۆلن.

زارا ناگێل، بەڕێوەبەری کاروباری نێوجەوانان لە ئەنجومەنی ناوچەی نۆیکۆلن لە گوتەیەکدا باسی گرنگیی خاڵی پێوەندی کرد بۆ جڤاکی ناوچەکە. گوتی: "خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن" و "ئێمە پێکەوە بەهێزین" بۆ پشتگیریکردنی منداڵ، نێوجەوانان و خێزانەکانی نۆیکۆلنە. هەردوو پڕۆژەکە لە هەلومەرجە سەختەکاندا هاریکاری پێشکەش دەکەن و شوێنێک بۆ گفتوگۆ و هاوکاری دابین دەکەن.

بەڕێز زارا ناگێل بەبۆنەی کردنەوەی پڕۆژەکان، ڕووەکێکی وەک دیاری پێشکەشی بەڕێوەبەری پڕۆژە مەری ئەرگون و بەڕێوەبەری گشتیی یەکماڵ گونای داریجی کرد. ئەم دیارییە نیشانەی بەڵێنی سەرەتایەکی نوێی پڕۆژەکەیە لە نۆیکۆلن.

بەڕێوەبەری پڕۆژە مەری ئەرگون لە گوتەکەیدا سەرنجی خستە سەر گرنگیی تۆڕبەندی و گوتی: "ئامانجی سەرەکیمان، بونیادنانی تۆڕێکی پسپۆڕە بۆ کارمەندە هەمەلایەنەکان و ڕێکخراوە جڤاکییەکان. ئێمە دەمانەوێت پێکەوە گەشە بە ستراتیژی کاریگەر بدەین تا بەرەنگاری هەڵاواردن ببینەوە و پەناگەی پارێزراوتر بونیاد بنێین."

دواتر بەڕێوەبەری یەکماڵ سپاسی هەموو هاوبەش و پشتیوانە داراییەکانی کرد، بە تایبەت کۆمیسیۆنی هەرێمی بەرلین لە دژی تووندوتیژی، بەڕێوەبەری کاروباری نێوجەوانان لە ئەنجومەنی ناوچەی نۆیکۆلن زارا نێگەل، فەرمانگەی نێوجەوانان و میکائیل تۆما و میکائیل باند. هەروەها تیمی هەردوو پڕۆژەکەی یەکماڵ کە لە زۆنیا گالا، نەورۆز کاراداش و کارلۆتا پیترافێسا پێکهاتوون، ناسێندران و سپاسی هەوڵ و ماندووبوونیان کرا.

مەڕاسیمەکە بە تامکردنی خواردن و خواردنەوەکانی بووفێکەمان کۆتایی هات کە لە لایەن هاوکارانمانەوە ئامادە کرابوو. ئەم مەڕاسیمە بوو بە دەرفەتێک بۆ ئەوەی دەربارەی داهاتووی پڕۆژەکان و ئەگەری هاوکاری گفتوگۆی پڕ لە جۆشوخرۆش بکرێت. بۆ بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی پیشەیی لە ناوچەکە، پێوەندیی نوێ دروست کران.

یەکماڵ بەم دەستپێشخەرییانە ئاماژەیەکی ڕوون بۆ فرەڕەنگی، دەرفەتی یەکسان و پاراستن لە تووندوتیژی و هەڵاواردن پیشان دەدات. ئەمە هەنگاوێکی دیکەیە بەرەو جڤاکێکی یەکگرتوو، دیموکرات و بەهێز.

 

  • CiD/IMG_3314.JPG
  • CiD/IMG_3293.jpg
  • CiD/IMG_3302.jpg
  • CiD/IMG_3353.JPG
  • CiD/IMG_3320.jpg
  • CiD/IMG_3333.JPG
  • CiD/IMG_3340.jpg
  • CiD/IMG_3328.jpg
  • CiD/20241018_152903.jpg
  • CiD/IMG_3347.JPG

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار