31 ئۆکتۆبەر 2024 | فەرهەنگ | باد کرۆیتسناخ

یەکماڵ بەشداری لە فێستیڤاڵی نێوفەرهەنگیی ئاشتی کرد

یەکماڵ بەشداری لە فێستیڤاڵی نێوفەرهەنگیی ئاشتی کرد

گرووپی تەمبووری منداڵانی یەکماڵ لە باد کرۆیتسناخ

ڕێکخراوەکەمان لە باد کرۆیتسناخ بەشداری لە پێشانگەیەکی سەرنجڕاکێش دەربارەی "وەڵات"، هەروەها فێستیڤاڵی نێوفەرهەنگیی ئاشتیدا کرد.

لە ٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ تا ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، دێری شار NAHeRAUM - Kirche ANDERS پێشانگەیەکی بە ناوی "وەڵات چییە؟" ساز کرد. فەرهەنگە جیاجیاکان بە تایبەتمەندی، بەها و نەریتی خۆیان بەشدار بوون. ئەو پێشانگەیە کە ماوەی ١٠ ڕۆژ لە بینای دێرەکە پێشوازی لە میوانان کرد، لە لایەن هونەرمەندی ناسراو جەزیبە ڕەحمان ڕێکخرابوو.

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پێشانگەکە، ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر فێستیڤاڵی نێوفەرهەنگیی ئاشتی بەڕێوەچوو. یەکماڵ بە گرووپی تەمبوور کە ساڵی ڕابردوو لە باد کرۆیتسناخ دامەزراوە، بەشداری کرد. گرووپی تەمبووری منداڵان گۆرانییە کوردییە ناسراوەکانیان پێشکەشی بینەرە فرەزمان و نێونەتەوەییەکان کرد.

هەروەها تیمی یەکماڵ لە باد کرۆیتسناخ ستاندێکی بۆ خواردنە نەریتییەکانی کورد دانابوو. دایکانی خۆبەشی منداڵانی گرووپی تەمبوور بە جۆشوخرۆشەوە هاریکارییان کرد.

گرووپێکی دیکەی خۆبەخشانی یەکماڵ دەقی کوردییان لەسەر ڕووخسار، شان و دەستی میوانەکان دەنەخشاند. بە تایبەت سمبوولی خۆر و باران خواستی زۆری لەسەر بوو. بۆ میوانە بچووکەکانیش تاتۆی منداڵان هەبوو کە بووە هۆی دڵخۆشیی منداڵان و دایکان و باوکان.

 سپاسێکی تایبەت بۆ هاوکارمان لە باد کرۆیتسناخ لەیلا کارا و تیمە خۆبەخشەکەی، بۆ ڕێکخستنی ئەم چالاکییانە و نوێنەرایەتیکردنی ڕێکخراوەکەمان. هەروەها سپاسێکی گەورە بۆ مامۆستای تەمبوور حوسێن کارا و فێرخوازەکانی بۆ پێرفۆڕمانسەکەیان لەسەر شانۆ.

ئێمە سەربەرزین کە ڕێکخراوی یەکماڵ وەک بەشێکی ئەرێنیی ژیانی فەرهەنگی لە باد کرۆیتسناخ دەبینرێت. بە هیوای بەردەوامیی ئەم هاوکارییە نایابەین.

  • Rheinland-Pfalz/IMG-20241027-WA0160.jpg
  • Rheinland-Pfalz/IMG-20241027-WA0158.jpg

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار