گرووپی هەڵپەڕکێی منداڵان-ی یەکماڵ لە باد کرۆیتسناخ
گرووپی هەڵپەڕکێی منداڵان-ی یەکماڵ لە باد کرۆیتسناخ، ڕۆژی ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ بەشدارییان لە وۆرکشۆپی دەروونساڕێژیی ئەسپسواری کرد کە لە لایەن ڕێکخراوی IG Therapeutisches Reiten Rhein-Nahe e.V ساز کرابوو.
دوای ئەوەی گرووپەکە بەشداری لە چەندین چالاکیی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە باد کرۆیتسناخدا کرد، ویستمان شتێکی تایبەت پێشکەشی منداڵانی گرووپی هەڵپەڕکێ بکەین. بە ڕێنمایی دەروونساڕێژ د. زوزی فیگا، لەم وۆرکشۆپەدا منداڵان فێری سەرەتاکانی ئەسپسواری، کاریگەریی دەروونساڕێژیی ئەسپسواری، دانیشتنی دروست، جڵەوکردنی دروست و پێوەندیی نێوان ئەسپ و مرۆڤدا بوون.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، منداڵانی گرووپەکە و بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی هەڵپەڕکێ لەیلا کارا و گولدانە کاراکوویوو توانیان ئەسپسواری بکەن و ئەو تەکنیکانەی فێری بوون، ڕاستەوخۆ تاقی بکەنەوە.
ئێمە شادمانین کە منداڵانی گرووپەکەمان پێکەوە ڕۆژێکی خۆشیان بەسەر برد. زۆر سپاس بۆ پابەندبوونی هەموویان کە نوێنەرایەتیی فەرهەنگی هەڵپەڕکێی ئێمە دەکەن و بە شێوەیەکی ڕوون بەها فەرهەنگییەکان و ناسنامەی ئێمە لە جڤاکی نێوفەرهەنگیی باد کرۆیتسناخ-دا پیشان دەدەن.
بە هیوای زۆر ڕۆژی دیکەی خۆشین پێکەوە!