ڕۆژی ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پڕۆژەی "دروومان، تەون، گەشەکردن: گەشتی کۆلەکتیڤی ڕێچکەی مڵە" ئاهەنگێک لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین بەڕێوەچوو. ئەم ئاهەنگە لە هەمان کاتدا سەرەتای خەباتێکی نوێ بوو.
ئاهەنگەکە ئاڵوگۆڕی جلوبەرگ، کارگەی کراوەی دروومان و ناساندنی ماڵپەڕی نوێی کۆلەکتیڤی گوڵ-ی لەخۆ گرتبوو. بە کردنەوەی ئەم پلاتفۆڕمە دیجیتاڵە، کۆلەکتیڤەکەمان ئیدی بە ناوی "کۆلەکتیڤی گوڵ" دەستی بە قۆناغێکی نوێ کرد.
ئێمە بە هیوای بەرەوپێشچوون و چالاکیی دیکەی تازەین لە گرووپی دروومانەوە. هەروەها بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین کە سەردانی ماڵپەڕی کۆلەکتیڤی گوڵ بکەن و پڕۆژەکانی ببینن:
https://blumenkollektiv.yekmal.de