12 نۆڤەمبەر 2024 | دژەنەژادپەرستی

ڕاهێنانی یەکماڵ دژی نەژادپەرستی و هەڵاواردن

ڕاهێنانی یەکماڵ دژی نەژادپەرستی و هەڵاواردن

 

لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو ٨-١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤، کارمەندانی خۆبەخش و تەواوکاتی هەموو لقەکانی یەکماڵ لە ناوچەی ئۆرئێرکنشڤیک کۆبوونەوە تا لەسەر بابەتەکانی هەڵاواردن، نەژادپەرستی و ئینتەرسێکشنال گفتوگۆ بکەن.

سەرنجی ڕاهێنانە سێ ڕۆژییەکە لەسەر ئەم پرسیارە بوو؛ چۆن بتوانرێت تۆڕبەندی و هاوپەیمانەتیی کاریگەر لە دژی نەژادپەرستی بونیاد بندرێن. ئاخافتڤانانمان پڕۆفیسۆر ئەمرا ئیلگون بیرهەمئۆغلوو لە زانکۆی نێونەتەوەیی لە دۆرتمووند، ڤیان نەسرەت ئالۆ (ڕاهێنەری ئازاد) و ئەرهان کارا لە ناوەندی NRWeltoffen Herford بابەتی ئیلهامبەخشیان پێشکەش کردن.

جگە لە کەسانی ئاشنا، ئەمساڵ چەندین کەسی دیکەی پێوەندیدارمان لە بازنەکەمان ناسی. ئەمە نیشانەیەکە کە دەتوانین بە کارەکانمان لە نزیکەوە، خۆمان بگەیەنینە خەڵک و هانیان بدەین بۆ پێکەوە کارکردن.

ڕاهێنانەکەمان بە پشتگیریی دارایی فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەران (BAMF) بەڕێوەچوو.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار