18 نۆڤەمبەر 2024 | کوردی | ڕاگەیەندراو

سەرکەوتنێک بۆ یەکماڵ و جڤاکی کورد

ئێمە وەک یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ) سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەست هێنا. دوای چەندین ساڵ پابەندبوون، هەوڵدان و پێداگریی ماندوونەناسانە، توانیمان هەنگاوێکی گرنگ لە بابەتی پاراستنی زمانی دایکیدا بنێیین. 

زۆر جار پێوەندیمان بە کاربەدەستانی دامودەزگەی فێرگەکان و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن-ەوە گرتووە تا ڕوونی بکەینەوە کە پاراستنی زمانی دایکی لە دڵی ئێمەدایە. ئێمە وەک بەشێک لەم جڤاکە، پاراستنی زمانی کوردی و پێشخستنی چالاکانەی فرەزمانی منداڵەکانمان بە پێویست دەزانین. لە ڕێی وانەکان بە زمانی دایکیی کوردی، نەک هەر دەرفەت بۆ منداڵان دەڕەخسێت کە تواناکانیان لە بواری زمانزانیدا بەرفرەوان بکەن، لە هەمان کاتدا دەتوانن هۆشیاریی خۆیان لەسەر ناسنامە و ڕیشەی فەرهەنگیی خۆیان بەهێز بکەن.

لە ڕێی کارەکانمان لە ئێسن، کرێفێلد و لە وەزارەت، ئێمە لە ڕاگەیاندنی گرنگی ئەم بابەتەدا سەرکەوتوو بووین. لە ئەنجامی ئەم هەوڵ و خەباتەدا، ئێستا پۆستێکی فەرمی بۆ فێرکاریی وانەکانی کوردی ڕاگەیاندراوە.

لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەی لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە ڕێکخراون، دایکان و باوکانمان ئاگادار کردەوە کە پەروەردەی زمانی دایکی بە شێوەیەکی پیشەیی چەندە گرنگە بۆ پاراستنی زمانی دایکی بۆ نەوەکانی داهاتوو. ڕوونمان کردەوە کە پێشخستنی زمانی دایکی نەک هەر تەنیا مافی منداڵانە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا پشتگیریی پێوەندیی بەهێز لەگەڵ فەرهەنگ و پێشخستنی ئەرێنییانەی کەسایەتی دەکات.

لە سایەی هەوڵەکانمان زۆر لە دایکان و باوکان بە واژۆی خۆیان ئەم خواستەیان پشتڕاست کردەوە و منداڵەکانیان بۆ وانەکانی کوردی ناونووس کردن. لە چەندین ناوچە ڕاستەوخۆ پێوەندییان بە کاربەدەستانی فێرگەکانەوە کرد و داوایان کرد لە فێرگەکانیان وانەکانی کوردی بکرێنەوە.

ئێستا هەلی کار بۆ دامەزراندنی مامۆستایەکی کوردی ڕاگەیەندراوە و ئێمە هیوادارن داواکاریی زۆر باش پێشکەش بکرێن. ئەم سەرکەوتنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ جڤاکەکەمان و نیشانەیەکی بەهێزە بۆ گرنگی پاراستنی زمانی دایکی.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار