20 نۆڤەمبەر 2024 | سەنتەری خێزانی ڕەنگین

ڕۆژی خوێندنەوە لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین بەم شێوەیە بوو

ڕۆژی خوێندنەوە لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین بەم شێوەیە بوو

ڕۆژی خوێندنەوە لە کتێبخانەی ناوەندی خێزانی ڕەنگین / © یەکماڵ

 ١٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی خوێندنەوەیە. لەو ڕۆژەدا لەگەڵ خێزانەکانی زارۆخانەی پییا، فێرگەی شەممە و تۆڕەکەمان لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین کۆبووینەوە تا ئەو ڕۆژە پیرۆز بکەین.

لە کتێبخانەکەماندا منداڵان گوێبیستی خوێندنەوەی کتێبی منداڵان بوون بە زمانەکانی کوردی (کورمانجی، سۆرانی و زازاکی)، ئەڵمانی و تورکی. لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەت بۆ منداڵان ڕەخسا کە پەرە بە هونەرەکانی دەستی بدەن و تامی وافل بکەن. ئێمە سپاسی هەموو خوێنەرەکانمان و ئەو هاوکارانە دەکەین کە ئەم بەرنامەیەیان ساز کرد. خوێندنەوە بە دەنگ، ئیلهام بە منداڵان دەبەخشێت، زەمینەی نزیکبوونەوەیان خۆش دەکات، وشەدانیان دەوڵەمەند دەکات و لە باشترین ڕەوشیشدا خولیای خوێندنەوە لە لایان زیندوو دەکاتەوە.

ئایا ئێوەش حەز دەکەن لە کتێبخانە جووتەزمانەکەمان (ئەڵمانی - کوردی) درێژە بەم هەنگاوە بدەن؟ کەواتە سەردانمان بکەن و پاشنیوەڕۆیەک لەگەڵ خوێندنەوە بەسەر ببەن.

 

  • Familienzentrum Rengîn/Vorlesetag (3).png
  • Familienzentrum Rengîn/Vorlesetag (5).png
  • Familienzentrum Rengîn/Vorlesetag (4).png
  • Familienzentrum Rengîn/Vorlesetag (1).png
  • Familienzentrum Rengîn/Vorlesetag (6).png
  • Familienzentrum Rengîn/Vorlesetag (7).png

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار