25 نۆڤەمبەر 2024 | بۆچوون

٢٥ی نۆڤەمبەر - رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان

لە ٢٥ی نۆڤەمبەر - ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژناندا، ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ دەنگی خۆمان لە دژی هەموو جۆرەکانی تووندوتیژی بەرز دەکەینەوە. تووندوتیژیی دژ بە ژنان کێشەیەکی جیهانییە کە لە هەموو جڤاک و فەرهەنگەکاندا بەدی دەکرێت. بەرپرسایەتی لە ئەستۆی هەموومانە کە لە دژی بووەستینەوە.

ئێمە وەک ڕێکخراوێک کە لە بواری بەهێزکردن و پشتگیریکردنی خێزانەکاندا چالاکین، بە ئەرکی خۆمان دەزانین کە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی بکەینە بنەمای کارەکانمان. ئێمە لەم ڕۆژەدا داوای دایەلۆگ دەکەین دەربارەی پەروەردەی ناتووندوتیژ، پەروەردەی یەکسانیی زایەندی و بەشداریی جڤاکی تا ببنە هۆی بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی ئەو کێشەیە.

بۆ تێکۆشان لە دژی تووندوتیژی، هەم ڕێکاری پێکهاتەیی هەم گۆڕانکاریی جڤاکی پێویستن. بۆ ئەو مەبەستە داوا دەکەین:

  • پشتگیریی ژنان و منداڵانی زیانمەند بکرێت و بپارێزرێن.
  • لە ڕێی پەروەردەیی و هۆشیارییەوە زیاتر پەرە بە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی بدرێت.
  • ڕێکاری قانوونیی بەردەوام لە دژی تاوانبارانی تووندوتیژی بگیرێتە بەر.

تووندوتیژیی دژ بە ژنان بابەتێکی تایبەتی نییە، بەڵکوو کێشەیەکی جڤاکییە و کاریگەری لە جڤاکەکەمان دەکات. وەرن با ئەمڕۆ و هەموو ڕۆژێک لەپێناو جیهانێک خەبات بکەین کە ژنان و کچان تیایدا بتوانن بە ئازادی و بێ ترس بژین.

پێکەوە دەڵێین: تووندوتیژی بوەستێنن - هەر ئێستا!

ژن ژیان ئازادی

 

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار