27 نۆڤەمبەر 2024 | بەرلین | دژەهەڵاواردن

سەرەتایەکی باش بۆ چالاکییەکانی پڕۆژەیەکمان لە نۆیکۆلن

سەرەتایەکی باش بۆ چالاکییەکانی پڕۆژەیەکمان لە نۆیکۆلن

 

ڕێکەوتی ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤، بەشێوەیەکی سەرکەوتوو یەکەمین ئیڤێنتی پڕۆژەی "خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن"  و تۆڕی تایبەتمەندی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و هەڵاواردن لە نۆیکۆلن بەڕێوەچوو.

لە کاتژمێر ١٠ تا ١٤ لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە تۆڕە تایبەتمەندەکان، زانیاری ئاڵوگۆڕ کرا، گفتوگۆ کرا و بە چڕی کارمان لەسەر هەنگاوەکانی ساڵی داهاتوو کرد. بەرنامەکە بە بەخێرهاتنی کەسەکی و خۆناساندن دەستی پێکرد. ئەمەش کەشوهەوایەکی کراوە و گەرمی بۆ ئامادەبوان ئافراند. ڕوونکردنەوەی ئامانج، ئۆفەرەکان و هاوکاری لەگەڵ نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن و پڕۆژەی بەشداری و هێزدارکردن "ئێمە پێکەوە بەهێزین"، زەمینەساز بوو بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای کار و چالاکییەکان.

ئاڵوگۆڕی بابەتی لە گرووپی بچووکدا، دەوڵەمەندییەکی تایبەت بوو کە تیایدا پێکەوە کار لەسەر بابەتە گرنگەکان، پێویستییەکانی ئیستا و ڕوانگەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کرا. بەشداران ئەزموون و بیرۆکە بەهادارەکانی خۆیان کۆکردنەوە و پێشکەشیان کردن.

ئاڵنگارییە سەرەکییەکانی وەک نەژادپەرستی و شێوەکانی دیکەی هەڵاواردن بوونە بەشێک لە ڕۆژەڤی ئیڤێنتەکە. لە هەمان کاتدا خواستی ئامادەبوان بۆ جڤاتسازی و هاوپشتی هاتە ئاراوە. وەک گرتنەبەری ڕێوشوێنیش، پێشنیازی سازکردنی وۆرکشۆپی دیکە، ڕاوێژکاریی سەرەتایی و چالاکیی هێزدارکردن کران.

لە کۆتایی بەرنامەکەدا خوولێکی دیکەی ڕاگۆڕینەوە بەڕێوەچوو کە تیایدا بۆچوونی کەسەکی و خواستەکان بۆ هاوکاریی داهاتوو ئاڵوگۆڕ کران. زۆر سپاس بۆ هەموو بەشداران کە بە کراوەبوون و پابەندبوونی خۆیان ئەم ئیڤێنتەیان سەرخست. هەروەها سپاسی تیمی ڕێکخستنی ئەم ئیڤێنتە دەکەین. ئەنجامی ئەم کارە ڕاستەوخۆ دەبێتە بەشێک لە پلانی ساڵی ٢٠٢٥. هیوادارین پێکەوە زۆر شت بەدەست بێنین.

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار