ڕێکەوتی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، شەشەمین کۆبوونەوەی تۆڕی پسپۆڕانی خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن کە لە لایەن ڕێکخراوی یەکماڵەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڕێوەچوو. ئەم کۆبوونەوەیە دامەزراوە جیاوازەکانی نۆیکۆلنی کۆکردەوە و تێڕوانینێکی پیشەیی گرنگ و دەرفەتی ئاڵوگۆڕ و تۆڕبەندی پێشکەش کرد.
دوای گوتەی بەخێرهێنان لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە، سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ (CiD) و پڕۆژە سەرەکییەکان ناسێندران. لە ڕۆژەڤدا کار و چالاکییەکانی دژ بە هەڵاواردن، فرەڕەنگی و دادپەروەریی پەروەردەیی وەک بناغەیەک بۆ بەشداریکردن و دەرفەتی یەکسان، هەبوون.
لە وۆرکشۆپە هاوتەریبەکاندا، جەرەن تورکمان و سەیران ئاتەش تێڕوانینێکی گرنگیان سەبارەت بە فرەڕەنگیی ئایینی لە جڤاکە کۆچبەرەکاندا، داینامیکی دەسەڵات، بەها دیموکراسییەکان و ئازادیی ئایین لە چوارچێوەی قوتابخانەدا، پێشکەش کرد.
سێرەیان خستە سەر مامەڵەکردن لەگەڵ فرەڕەنگیی ئایینی، هەڵاواردن و داینامیکی نێوخۆیی کۆچبەران لە قوتابخانەکان و کاری گەنجاندا. هەروەها گفتوگۆ لەسەر پرسیاری "چۆن دەتوانرێت کاری پەروەردەیی بە شێوەیەکی هەستیار لە بەرانبەر هەڵاواردن بەهێز بکرێت" کرا.
ئەو بابەتانەی کە قسەیان لەسەر کرا بریتی بوون لە؛ مامەڵەکردن لەگەڵ فرەڕەنگی لە چوارچێوەی پەروەردەدا، شێوازی بیرکردنەوەی تاکڕەوانە، مشتومڕ لەسەر بێلایەنی و ڕۆڵی قوتابخانەکان وەک شوێنێکی دیموکراسی بۆ پەروەردە.
ئەم ئاڵوگۆڕە پیشەییە بە ڕوونی توانای ڕێبازێکی سەرچاوە-ئاڕاستەکراو و هەستیار لە بەرانبەر هەڵاواردنی نیشان دا و لە هەمان کاتدا تیشکی خستە سەر ئاڵنگارییە هەنووکەییەکان. خواستی بەشداران وەهابوو لە کۆبوونەوەی داهاتوودا شێوازی کردەکیتر بەکاربهێندرێت.