15 ئەیلوول 2023 | بەرلین

ئاهەنگی سییەمین ساڵیادی یەکماڵ

ئێوارەی چوارشەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە هۆڵی “ناخبارنشافتسهاوس ئوربانشتراسە” لە بەرلین ئاهەنگی سییەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەکەمان “یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەکی بەرچاوی میوانانی هێژا لە بەرپرسانی سێناتی بەرلین، پەڕلەمانتار و سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا، نوێنەرانی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی جڤاکی سڤیل، پسپۆڕان، هاوکار و دۆستانی یەکماڵ ئامادە بوون.

سەرەتا پەیامی بەخێرهاتنی سەرۆکی کۆمەڵەکەمان ئیسماعیل ئاجیئۆغلوو لە لایەن د. یاشار کرغز ڕێکخەری یەکماڵ ئاکتیڤ خوێندرایەوە. دواتر بەڕێوەبەری یەکماڵ گیونای داریجی گوتەیەکی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد. خانمی داریجی سەرنجی خستە سەر چۆنەتیی دامەزراندنی یەکماڵ، بەربەستەکانی بەردەمی، پێشکەوتن و خەباتە جۆربەجۆرەکان لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا. هەروەها ڕۆڵی یەکماڵ و بەرفرەوانبوونی کار و چالاکییەکانی یەکماڵی لە بواری جیاوازدا لە سەرانسەری ئەڵمانیا هەڵسەنگاند.

لە درێژەی ئاهەنگەکەدا، هەر یەک لە ‌عەزیز بۆزکورت سکرتێری دەوڵەت بۆ کاروباری جڤاکی لە وەزارەتی کار، جڤاک، یەکسانی، ئینتەگراسیۆن، فرەڕەنگی و دژەهەڵاواردن-ی سەر بە سێناتی بەرلین، سارایا گۆمیس سکرتێری پێشووی دەوڵەت بۆ فرەڕەنگی و دژەهەڵاواردن لە وەزارەتی داد، فرەڕەنگی و دژەهەڵاواردن-ی سەر بە سێناتی بەرلین، هۆلگا شپۆوە پسپۆڕی کۆچبەری لە DPW و مارکوس ڕونگە بەڕێوەبەری “ناخبارنشافتسهاوس ئوربانشتراسە” گوتەیان پێشکەش کرد.

هەروەها پەیامی پیرۆزبایی بێریڤان ئایماز جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن و ناوەندی نالی خوێندرانەوە. لە بەرانبەر پشتگیری و هاوکاریی بەردەوامیان، یەکماڵ چەپکەگوڵی وەفا و سوپاسی پێشکەشی ئەو میوانانە کرد کە گوتەیان پێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئاهەنگەکەدا فیلمێک دەربارەی ٣٠ ساڵەی یەکماڵ نمایش کرا. هەروەها لە ساڵۆنی ئاهەنگەکەدا پێشانگەیەک لە لایەن هونەرمەندانی خەباتکاری یەکماڵ بارش سەیدڤان و گولجان کوچوک کرایەوە دەربارەی مێژووی کۆمەڵەکەمان. موزیکژەنانی گرووپی هەڤال تریۆ هۆگر گۆرەگەن، مێڤان یوونس و میکائیل یاکوت بە بەرهەمە سەرنجڕاکێشەکانیان کەشوهەوای ئاهەنگەکەمانیان گەشتر کرد.

ئێمە شادمان بووین بە پێشوازیکردن و دیداری میوانەکانمان. ئامادەبوونیان ئەم ئێوارەیەیان تایبەت کرد و هیوادارین لە ساڵانی داهاتوودا هاوکاری لە نێوانماندا بەشێوەیەکی باش بەردەوام بێت.

ئێمە بە هیوا و وزەیەکی گەورەوە دەچینە ساڵی سیویەکەمینمان.

پێکەوە لەپێناو ئایندە!

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار