لقی یەکماڵ لە شاری ئێسن ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی ئەیلوول کۆرسێکی کۆمپیوتەری بۆ منداڵان کردەوە. منداڵان بەجۆشوخرۆشەوە بەشدارییان کرد و دڵخۆش بوون لەگەڵ وۆرکشۆپەکە.
گرووپە بچووکەکە پێکهاتە سەرەکییەکانی کۆمپیوتەری ناسی، هەنگاوە سەرەتاییەکانی بەرنامە کلاسیکەکانی وۆرد، ئێکسل و پاوەرپۆینت لەگەڵ گەڕانی ساخلەم لە ئینتەرنێتدا، فێربوو. لەو نێوانەدا منداڵانی بەشدار یارییان کرد، خواردنیان خوارد و پێکەنین.
سپاس بۆ ئارامگری و کۆنسێپتی بەرزی مامۆستا تالها. لە ماوەیەکی نزیکدا بە هەمان شێوە وۆرکشۆپێکی دیکە ڕێکدەخەین.