بە پشتگیریی هەرێمی “NRW” و شاری ئێسن، خوێندکارانی ١٢ تا ١٨ ساڵی کە لەم دواییانەدا کۆچبەری ئێرە بوون، لە پشووی پاییزدا سوودیان لە بەرنامەکەمان “FiT” بۆ فێرکاریی ئەڵمانی وەرگرت.
منداڵان و جەوانان بە سەرپەرشتی مامۆستایانی لێهاتوو و دڵسۆز، پێکەوە لە فێرگەی ئالفرێد کروپ توانای خۆیان لە زمانی ئەڵمانیدا بەرەو پێش برد. هەروەها پێکەوە یارییان کرد، خواردنیان ساز کرد و گەشتیان بۆ دەوروبەر کرد.