لە سەدساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی تورکدا، ڕۆژنامەی تاگسشپیگل-ی ئەڵمانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەو گەل و جڤاکانەی بەرلین کردووە کە لە تورکیاوە هاتوون. لەو چوارچێوەیەدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەمان گونای داریجی ئەنجام داوە.
گونای داریجی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، سەدساڵەی کۆماری تورکیا بۆ کوردان یادێکی پڕ لە ئازاری مێژوویەکی دوورودرێژ لە ئازار و بەرخۆدانە. کۆماری تورکیا بۆ کوردان گوزارشت لە ئازار و فرمێسکەکانیان دەکات.
بە دامەزراندنی کۆماری تورکیا و لە ساڵانی دواتردا، کورد ڕووبەڕووی نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوەیی، تواندنەوەی کولتووری، قەدەغەکردنی زمان و داپڵۆسین بوونەوە. لەو ماوەیەدا بەکارهێنانی زمانی کوردی قەدەغە کرا، فێرگەی کوردی داخران، زمانی کوردی بە شێوەیەکی سیستەماتیک سەرکوت کرا و بەنزیکەیی لەناوبرا. بەڕێوەبەری یەکماڵ لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت، لە دیدی کۆماری تورکیاوە دەبوایە میراتی کولتووریی کوردان لەناو ببرێت. ناونانی کوردی لە منداڵان قەدەغە بکرێت، ناوی گوند و شارەکان بگۆڕدرێن و باسی ناسنامە و کولتووری کوردی نەمێنێت.
“لەم پڕۆسە مێژووییەدا هەزاران گەنجی کورد کوژران، سیاسەتمەدارانی کورد زیندانی کران، جڤاکی کورد ڕووبەڕووی زەخت و زۆرداری بوویەوە. لە جڤاکێکدا کە کولتوور و ئایینە جیاوازەکان تیایدا بندەست بوون، دۆزینەوەی چارەسەر زۆر زەحمەت بوو.”
ئێوە دەتوانن تەواوی چاوپێکەوتنەکان لەم بەستەرەوە بخوێننەوە:
100 Jahre Leid: So blicken die Berliner Minderheiten aus der Türkei