ئەم ماوەیە لە ئەڵمانیا گەڕاندنەوەی پەنابەرانی عێراق – ئەوانەی مافی پەنابەرێتییان ڕەتکراوەتەوە، لە ڕۆژەڤدایە. ئێستا ترسێکی زۆر لای ئەو پەنابەرانە دروست بووە. بەشێکی زۆری ئەو پەنابەرانە کوردن – بەتایبەتیش ئێزدی.
ئەڵقەی نوێی پۆدکاستی یەکماڵ تایبەتە بەم بابەتە. شاسوار مامە دەپرسێت و بەرپرسی بەشی ڕاوێژکاریی یەکماڵ فەهمی کاتار وەڵام دەداتەوە.
کاتار باسی ڕاستینەی ئەم دەنگۆیە و وردەکارییەکانی دەکات. لە هەمان کاتدا ڕێگەی قانوونی پیشانی پەنابەران دەدات بۆ ئەوەی بتوانن مافی پەنابەری یان نیشتەجێبوون لە ئەڵمانیا وەربگرن.
دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەی خوارەوە بیسەری تەواوی هەپڤەپیڤینەکە بن لەسەر پلاتفۆڕمی Spotify: