21 نۆڤەمبەر 2023 | بیلەفێلد

تاشتێی نێونەتەوەیی ژنان لە بیلەفێلد

لقی یەکماڵ لە بیلەفێلد مانگانە لە ڕۆژی چوارشەممەدا لە ناوەندی IZB بە هاریکاریی خۆبەخشان تاشتێی نێونەتەوەیی ژنان ئامادە دەکات.

لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ پەروەردەکاری لێهاتووی کۆمەڵەی „Zentrum Pempus Bielefeld e. V.“ دیلەک دۆغان ئالاگۆز بە بەشداریی ١٥ کەس وانەیەکی دەربارەی “تراوما” پێشکەش کرد.

لە کەشوهەوایەکی ئاسوودە و ئارامدا، گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکە کرا و پرسیاری “ئایا ئێمە کاریگەری تراومامان لەسەرە، ئەگەر وایە، چ بژاردەیەکی پشتگیری هەیە؟” بوو بە ڕۆژەڤ. گفتوگۆکە بە وەرگێڕانی کوردی و عەرەبی بەڕێوەچوو. پێشوازیی بەشداران لەم بابەتە ئەوەندە بەرچاو بوو کە ئێمە بیر لەوە دەکەینەوە لە ساڵی داهاتووشدا درێژەی پێ بدەین.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار