21 نۆڤەمبەر 2023 | بیلەفێلد

میا-کۆرس لە بیلەفێلد؛ لە ژنەوە بۆ ژن

میا-کۆرس، کۆرسێکی تایبەتە لە ژنەوە بۆ ژن لە شاری بیلەفێلد. ئەم کۆرسە لە لایەن یەکماڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لە لایەن  فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەرانەوە (BAMF) پشتگیریی دارایی دەکرێت. کۆرسەکە بۆ ئەو ژنانەیە کە پاشخانی کۆچبەرییان هەیە، بەمەبەستی ناسین و شارەزابوون لە شارە تازەکەیان.

لە کۆرسەکەدا بە زمانێکی ئاسانی ئەڵمانی، زانیاری دەربارەی شوێنە گرنگەکانی شار کە بۆ مرۆڤەکان پێویستن، پێشکەش دەکرێت.

ڕۆژی ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، بەشداران لە وێستگەی سەرەکیی شەمەندەفەر لە بیلەفێلد کۆبوونەوە و تا مۆزەخانەی مێژوویی پارکی Ravensberger پێکەوە پیاسەیان کرد. بەدەم ڕێگەوە زۆر دامودەزگەیان ناسی، لە کتێبخانەی شارەوە بگرە تا چەندین فەرمانگەی حکومەت، هۆتێل و بینای شارەوانی، هەروەها فەرمانگەکانی بواری فێرکاری و تەندروستی.

کاتێک گەیشتنە مۆزەخانەی مێژوویی، بەشدارانی کۆرسەکە زۆر بەجۆشوخرۆش بوون. لە دوای دوو کاتژمێر گەڕان بە پێشانگەدا، لە خواردنگەیەکی نزیکدا خۆیان گەرم کردەوە.

کۆرسی میا نەک تەنیا زانیاری دەبەخشێت، لە هەمان کاتدا بۆ ئەو ژنانەی کە پێکەوە شارە تازەکەیان دەناسن، زەمینەی ئافراندنی جڤاتێک ساز دەکات.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار