ڕۆژی یەکشەممە ٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٣ دەزگای جەمال نەبەز لە مەڕاسیمێکدا لە بینای ڕاتهاوس شونەبێرگ لە بەرلین، یەکەمین خەڵاتی جەمال نەبەزی بە زارا موحەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخشی.
کۆمەڵەکەمان لە مەڕاسیمەکەدا بەشداری کرد. خەڵاتەکە لە لایەن کانی موحەمەدی خوشکی مامۆستا زارا وەرگیرا.
مامۆستا زارا موحەمەدی ساڵانێکە لەپێناو ئەوەی منداڵانی کورد فێری زمانی زگماکی ببن، تێدەکۆشێت. ئەو بەهۆی هەوڵەکانی و تێکۆشینەکەیەوە لە لایەن حکومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ڕووبەڕووی فشار و زیندانیکردن بوویەوە.
ئێمە وەک یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ) سپاسی دەزگای جەمال نەبەز دەکەین بۆ بانگهێشتنامەکەیان. هەروەها پیرۆزبایی لە مامۆستا زارا موحەمەدی دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەهێزی بۆ دەخوازین.