ڕۆژی ١ی دیسەمبەری ٢٠٢٣، کۆنفڕانسێکی تایبەت بە ڕێکخراوەکانی کۆچبەران لە شارەوانیی بیلەفێلد بەڕێوەچوو. کۆنفڕانسەکە لە لایەن ئەنجومەنی ئینتیگراسیۆن لە ناوچەکان ڕێکخرابوو و لقی یەکماڵ لە بیلەفێلد بەشداری تێدا کرد.
کاریگەریی قەیرانەکانی ئێستا بەسەر هەموومانەوە هەیە، بە تایبەت ڕێکخراوەکانی کۆچبەران (MSO). چونکە ئێمە بۆ زۆر کەس وێستگەی سەرەکیی پەیوەندیگرتنین.
لە کۆنفڕانسەکەدا دەرفەتمان بۆ ڕەخسا کە لەگەڵ چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراو ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەین و ڕێگەی نوێ بۆ خۆڕێکخستنی کۆچبەران بدۆزینەوە.