ڕۆژی ٩ی دیسەمبەر گرووپی دەفژەنانی لقی یەکماڵ لە شاری ئێسن بە چەند ئاوازێکی کوردی بەشداری لە فێستیڤاڵی موزیکی ئەمەریکای لاتین کرد. فێستیڤاڵەکە لە لایەن کۆمەڵەی AmiLatino لە هۆڵی Essener Markthalle بەڕێوەچوو.
“کۆما یەکماڵ” گرووپێکی سەر بە لقی ئێسن-ی کۆمەڵەکەمانە و لە چەند هۆگرێکی ئامێری موزیکی دەف پێک هاتووە. ئەم گرووپە لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەیەکی موزیکیی کۆمەڵەکەمان کە بە هاریکاریی دارایی ئەنجومەنی موزیکی هەرێمی نۆردڕاین-ڤێستفالن بەڕێوەچوو، دامەزرا. ئێستا ئەم گرووپە لەگەڵ موزیکژەنانی دیکە بەشداری لە زۆر فێستیڤاڵ و بۆنەی هەرێمەکەدا دەکات.