ڕۆژی ١٤ی دیسەمبەر، قاوەخانەی زمان-ی یەکماڵ لە مۆزەخانەی فۆلکڤانگ لە ئێسن بەشداری لە وۆرکشۆپی “پێکەوە هونەرکاری”دا کرد.
لەم شێوازەی وۆرکشۆپدا، بەشداران سەرەتا پێکەوە سەیری کارە هونەرییەکانی نێو مۆزەخانەکە دەکەن و بیروڕای خۆیان ئاڵوگۆڕ دەکەن، دواتر دەتوانن خۆیشیان هونەرکاری بکەن.
قاوەخانەی زمان کە هەموو ڕۆژانی پێنجشەممە کاتژمێر ١٨ لە ناوەندی فیل ڕێسپێکت لە ئێسن دەکرێتەوە، یەکێکە لە زیندووترین و بەرچاوترین ئۆفەرەکانی کۆمەڵەکەمان. ئەم ئۆفەرە لە لایەن دڵخوازە هێژاکانمان پشتگیری دەکرێت و هەموو هەفتەیەک بە بیرۆکەی نوێ دەوڵەمەندتر دەبێت.