27 کانوونی یەکەم 2023 | ئێسن

تاشتێی دایکان و باوکان بە بەشداری ناوەندی پەروەردەی گرۆنە

ڕۆژی ١ی دیسەمبەر، هاوکارانی ناوەندی پەروەردەی گرۆنە بە بابەتی “ڕێگەکانی پەروەردەی پیشەیی”، بوونە میوانی تاشتێی دایکان و باوکان کە کۆمەڵەکەمان لە شاری ئێسن سازی دەکات.

بە تایبەتی سەرنجیان خستە سەر پرسیاری “دایکان و باوکان چۆن دەتوانن هاریکاریی منداڵەکانیان بن لە کاتی پەڕینەوە لە فێرگەوە بۆ قۆناغی پەروەردەی پیشەیی؟”.
تاشتێی دایکان و باوکان کە ئۆفەرێکی ئێمەیە بۆ ڕاهێزانی دایکان و باوکان و لە ناوەندی کۆبوونەوەی ڤێباپلاتس بەڕێوە دەچێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت.

لە بەهاری ٢٠٢٢ بەدواوە سەدان کەس بەشدارییان لەم ئۆفەرە هەفتانەیەدا کردووە. ئامانجی ئەم پڕۆژەیە تۆڕبەندی، ئاڵوگۆڕکردن و ناساندنی سازمانە جۆراوجۆرەکانی شاری ئێسن و خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکانە.

ئێمە بە تایبەت سپاسی مامۆستا دیلەک دەکەین کە هەر لە سەرەتاوە بە دڵگەرمیی خۆی ئەم پڕۆژەیەی خستە سەر پێ. بۆ ساڵی داهاتووش، لە گفتوگۆداین لەسەر شێوازێکی دیکەی ئەم پڕۆژەیە.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار