05 شوبات 2025 | بەرلین | ڕاوێژکاری

ڕاوێژکاریی نێوفەرهەنگی بۆ ژنانی دووگیان

ڕاوێژکاریی نێوفەرهەنگی بۆ ژنانی دووگیان لە یەکماڵ هاریکاریی ژنانی دووگیان و خێزانەکان دەکات لەسەر بابەتەکانی پێوەندیدار بە دووگیانی، لەدایکبوون و ژیانی خێزانی. 

ئێمە لەسەر ئەم بابەتانە زانیاری و ڕاوێژ پێشکەش دەکەین:

  • دووگیانی و لەدایکبوون
  • دایک و باوکایەتی و ژیان لەگەڵ کۆرپە\منداڵی ساوادا
  • ڕاوێژکاری بۆ ئەو دایک و باوکە ئاستەنگدارانەی لە چاوەڕوانیی هەبوونی منداڵدان
  • هاریکاریی جڤاکی، دارایی و پێشوەخت بۆ دایک، باوک و خێزان
  • ماف و سوودە قانوونییەکان، پشتگیری لە کاتی داواکردنیان
  • پلانی خێزان، هاوبەشی، سێکس و ڕێگرتن لە دووگیانبوون
  • خواستی دووگیانبوون و هەبوونی منداڵ
  • هەڵگرتنەوەی منداڵ، چاودێری و خۆباوەڕی لە پڕۆسەی لەدایکبووندا
  • لەباربردن
  • پشتگیری لە دوای لەباربردن یان لە دوای لەدەستدانی منداڵ

ئەم ڕاوێژکارییە لە یەکێک لە ژوورەکانی نێوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین بەڕێوەدەچێت. ئەمەش ڕێخۆشکەرە تا لەگەڵ ئۆفەرەکانی نێوەندەکە بۆ دایکان و منداڵان هاوکاری بکەین و دەستمان بەم تۆڕە فرەوانەی ئێستا ڕابگات.

ڕاوێژکارییەکەمان بە زمانەکانی ئەڵمانی، کوردی، ئینگلیزی، تورکی، عەرەبی و فارسی ئەنجام دەدرێت.

کاتی ڕاوێژکاری

دووشەممە هەتا هەینی: ٩ - ١٥

وەرگرتنی تەرمین پێویستە. دەتوانن لە ڕێی تەلەفۆن یان ئیمەیڵەوە تەرمین وەربگرن.

پێوەندی

E-Mail: schwangerenberatung@yekmal.de
Tel.: 0163 5863137
نێوەندی خێزانی ڕەنگین, Waldemarstr. 57, 10997 Berlin

پشتگیریی دارایی لە لایەن:

My alt text

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار