17 شوبات 2025 | بەرلین

سیاسەتمەداری پارتیی چەپ فەرات کۆچاک سەردانی کردین

سیاسەتمەداری پارتیی چەپ فەرات کۆچاک سەردانی کردین

 

ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٥ فەرات کۆچاک ئەندامی پەڕلەمانی بەرلین لە فراکسیۆنی پارتیی چەپ سەردانی نووسینگەی ڕێکخراوەکەمانی کرد لە ناوچەی نۆیکۆلن-ی بەرلین.

لە دیدارەکەدا لەسەر ڕوانگە سیاسییەکان لەبارەی کۆچبەران، بابەتی کۆچبەران لە بەرنامەی پارتییەکانی ئەڵمانیا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، ئاڵنگارییەکانی بەردەم ڕێکخراوەکانی کۆچبەران بە تایبەتیش ڕێکخراوە کوردستانییەکان گفتوگۆمان کرد.

ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ پشتگیری لە دیموکراتی دەکەین لە ئەڵمانیا. لەم چوارچێوەیەشدا داوا لە هەموو دەنگدەران دەکەین بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو بکەن و ڕۆڵی خۆیان لەم پڕۆسە دیموکراتییەدا بگێڕن.

ئێمە سپاسی بەڕێز فەرات کۆچاک دەکەین بۆ سەردانەکەی و پشتیوانییەکانی بۆ کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی یەکماڵ.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار