25 شوبات 2025 | ئێسن

پڕۆژەی موزیکی منداڵان بە ئەنجامدانی کۆنسێرتێک کۆتایی هات

پڕۆژەی موزیکی منداڵان بە ئەنجامدانی کۆنسێرتێک کۆتایی هات

 

ڕۆژی ٧ی شوباتی ٢٠٢٥ منداڵە بەهرەمەندەکانی بەشداربووی پڕۆژەی موزیکی منداڵان کۆنسێرتی کۆتایییان ئەنجام دا و هونەری خۆیان پیشانی ئامادەبوان دا کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا فێری بوون.

ئەم پڕۆژەیە کە دوو مانگ بە سەرپەرشتی مامۆستایانی موزیک مزگین پۆڵات ئۆلچەر و فەرهاد ئەمین بەردەوام بوو، لە لایەن فەرمانگەی نەوجەوانانی شاری ئێسن-ەوە پشتگیریی دارایی کرا.

 منداڵەکان بە جۆش و خرۆشەوە موزیک و گۆرانیی کوردییان پێشکەش کرد و ئەوەی لە ماوەی پرۆژەکەدا فێری بوون پیشانی ئامادەبوانی کۆنسێرتەکەیان دا. شەوێکی پڕ لە شادی، موزیک و ساتی لەبیرنەکراو بوو.

ئێمە سپاسی مامۆستایانی نایابی موزیک مزگین پۆڵات ئۆلچەر و فەرهاد ئەمین دەکەین بۆ دڵسۆزی و کارە ئیلهامبەخشەکەیان. هەروەها سپاسێکی گەورە بۆ ئەو منداڵە خۆشەویستانەی کە بە جۆش و خرۆشەوە بەشدارییان لە پڕۆژەی موزیکی منداڵاندا کرد.

ئێوە دەتوانن لەسەر کەناڵی یەکماڵ لە یوتوب پێرفۆڕمانسی منداڵە بەشدارەکان ببینن:

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار