25 نیسان 2025 | نەورۆز | ئێسن

لە ئێسن پێکەوە جەژنی نەورۆزمان پیرۆز کرد

لە ئێسن پێکەوە جەژنی نەورۆزمان پیرۆز کرد

 

ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠٢٥ لە شاری ئێسن ئاهەنگێکی جەژنی نەورۆز بۆ منداڵان و خێزانەکان ساز کرا. جگە لە بەرنامەی هەمەڕەنگی سەر سەکۆ کە موزیک و هەڵپەڕکێشی لەخۆگرتبوو، چەندین چالاکیی تایبەتیش پێشکەشی منداڵان کران. ڕێکخراوی یەکماڵ بە چالاکیی هونەری بەشداری کرد کە سێرەی لەسەر وەرزی بەهار بوو. ئەمە هەلی بۆ منداڵان ڕەخساند تا ئافرێنەریی خۆیان ئازادانە نیشان بدەن.

بەرنامەی ئاهەنگەکە بە هاوکاریی نێوان چەندین ڕێکخراو و دامەزراوەی گەڕەکەکانی شارەکە ڕێکخرابوو. لە سەرەتای بەرنامەکەشدا لایەنە بەشدارەکان خۆیان ناساند. بەشێکی تایبەتیش لە بەرنامەکە گوتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی ئاهەنگەکە بوو لە لایەن سەرۆکی شارەوانیی ناوچەکە.

ئاهەنگی نەورۆز فرەڕەنگیی فەرهەنگی و هێزی جڤاتی پیشان دا. ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو!

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار