28 نیسان 2025 | نەورۆز | بەرلین

ئاهەنگی نەورۆزی منداڵان و خێزانەکان لە بەرلین بەڕێوەچوو

ئاهەنگی نەورۆزی منداڵان و خێزانەکان لە بەرلین بەڕێوەچوو

 

ئەم ساڵیش بە بەشداری میوانەکانمان لە ٢٢ی ئاداردا ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بۆ منداڵان و خێزانەکان لە بەرلین بەڕێوەچوو. بەرنامەیەکی هەمەڕەنگ لە لایەن هەردوو زارۆخانەی پییا لە کرۆیتسبێرگ و ڤێدینگ، هەروەها نێوەندی خێزانی ڕەنگین ئامادەکرابوو.

بەشی یەکەمی ئاهەنگەکەمان بە بەرنامەیەکی منداڵان لە هۆڵی Mehrzweckhalle Adalbertstraße دەستی پێکرد. ڤیدیۆیەک لەبارەی جەژنی نەورۆز لە لایەن زارۆخانەی پییا لە کرۆیتسبێرگ نیشاندرا، پێرفۆڕمانسی کۆڕۆی منداڵان لە لایەن زارۆخانەی پییا لە ڤێدینگ، کۆنسێرتێکی کورت لە لایەن گرووپی تەمبووری منداڵان، هەروەها پێرفۆڕمانسێکی سەمای بەشدارانی فێرگەی شەممە-ی یەکماڵ پێشکەش کران.

دواتر خێزانەکان لە سڤیل پارک درێژەیان بە ئاهەنگی نەورۆز دا و بەدەم بووفەیەکی خۆش، ستاند، پێشانگە، چالاکیی ئافرینەرانە و کۆبوونەوەی جڤاتی چێژیان لە هەتاوی بەهار وەرگرت. هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و هەڵپەڕکێی کوردی بەدەوری ئاگردا بەشێکی گرنگی ئاهەنگەکەمان بوو.

ئێمە سپاسی هەموو هاوکار و هاوبەشەکانمان دەکەین کە بەشدارییان لەم ڕۆژە خۆش و سەرکەوتووەدا کرد.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار