29 نیسان 2025 | نەورۆز | هێرفۆرد

لقەکانمان لە هێرفۆرد و بیلەفێلد نەورۆزیان پیرۆز کرد

لقەکانمان لە هێرفۆرد و بیلەفێلد نەورۆزیان پیرۆز کرد

 

هەردوو لقی یەکماڵ لە شارۆچکەکانی بیلەفێلد و هێرفۆرد لە ٢١ی ئاداردا پێکەوە ئاهەنگێکیان بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز ساز کرد. ئاهەنگەکە لە چوارچێوەی ڕۆژانی فەرهەنگی کوردیدا لە هێرفۆرد بەڕێوەچوو.

بەرنامەکە لە کاتژمێر ١٦ لە لووتەرهاوس هێرفۆرد بە گوتەی بەخێرهاتن لە لایەن هاوبەڕێوەبەرانی یەکماڵ لە هێرفۆرد موراد مانگ و زوبەیدە پۆڵات دەستی پێکرد. لە سنووری هەردوو شارۆچکەکە نزیکەی سەد کەس بەشداری ئاهەنگەکەمان بوون.

چالاکیی تایبەت بە منداڵان ساز کران و یارییەکانی کوردەواری لەگەڵ منداڵان ئەنجام دران کە بریتی بوون لە: بەندێ دەستان، شەشک، هەفتۆک، پێنجۆک، نەهبرک، پێشبڕکا هێکان، دەسمال ڕەڤاندن. دواتریش پێشبڕکێێ پرسیاری کوردی بەڕێوەچوو و منداڵان بەدڵخۆشی بەشدارییان کرد. خێزانەکان زۆر شادمان بوون و سپاسگوزار بوون. هەروەها لەگەڵ خۆیان خواردنیان هێنابوو و لەوێ پێکەوە نۆشیان کرد

بەشێکی دیکەی سەرنجڕاکێش هەڵکردنی ئاگری نەورۆز بوو. ئامادەبوان بە دەوری ئاگردا هەڵپەڕکێی کوردییان کرد. جۆشی نەورۆز لەگەڵ دەف و گۆرانی تا ئێوارە بەردەوام بوو. ئێمە سپاسی هەموو هاوکارانمان و میوانەکانمان دەکەین بۆ ئەم ئاهەنگە بەجۆشە.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار