ڕۆژی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٥، لە نێوەندی جەوانانی ناوچەی باومهایدە لە بیلەفێلد، لە چوارچێوەی ڕۆژی پێشخستنی شاردا چالاکییەک بەڕێوەچوو.
لقی یەکماڵ لە بیلەفێلد بە دانانی مێزێکی زانیاری و ستاندێکی خواردن بەشداری کرد. چەند ژنێکی کۆرسی مییا بە پێشکەشکردنی پەنیری تازە، بۆرەک و نانی سێڵ میوانانیان دڵخۆش کرد. گرووپی ئەزمیر و جەمال بە لێدانی دەف ساتێکی خۆشیان دروست کرد.
لەلای مێزی زانیاری، چاومان بە کەنداڵ یاکووت ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە فراکسیۆنی سۆسیالدیموکرات و ئینگۆ نورنبێرگە یاریدەدەری شارەدار و بەڕێوەبەری کاروباری جڤاکی و ئینتەگراسیۆن لە شاری بیلەفێلد کەوت و گفتوگۆیەکی خۆشمان کرد.
بۆنەیەکی زۆر باش بوو - بچووک و گەورەی دڵخۆش کردن!