نێوەندەکانی خێزان لە کرۆیتسبێرگ و نۆیکۆلن بانگهێشتتان دەکەن بۆ "ڕۆژی خێزان"
بەبۆنەی "ڕۆژی نێونەتەوەیی خێزان" چەندین نێوەندی خێزان لە بەرلین ڕۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ چالاکی ساز دەکەن. نێوەندی خێزانی ڕەنگین و نێوەندی خێزانی های دێک کە هەردووکیان سەر بە ڕێکخراوی یەکماڵن، بەشداری ئەو بەرنامانە دەبن و بانگهێشتی خێزانەکان دەکەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی تایبەت لە نێوەندەکانیان.
نێوەندی خێزانی ڕەنگین
کاتژمێر ١٥ دەست بە بەرنامەکەی دەکات و منداڵان و خێزانەکان بانگهێشت دەکات بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشۆپێکی سەما، گرووپی گفتوگۆ بە کوردی (خێزانەکان لە بەرلین). تیمی ڕاوێژکاریی دووگیانی-ش کار و چالاکییەکانی خۆی دەناسێنێت. هەروەها ئێمە خۆشحاڵین بە هاوکاریمان لەگەڵ ڕێکخراوی Curioso کە بڕیارە لەو ڕۆژەدا لە باخچەکەمان چەند چالاکییەک پێشکەشی منداڵان بکات.
ڕێکەوت: ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٥: ١٨
ناونیشان: Waldemarstr. 57, Berlin-Kreuzberg
ئیمەیڵ: familienzentrum@yekmal.de
Tel.: 030 206 79 610
نێوەندی خێزانی های دێک
لە هەمان کاتدا خۆی و چالاکییەکانی دەناسێنێت. کاتژمێر ١٧ی ئێوارەش خێزانەکان دەتوانن بە گیای دەرمانی ئاشنا بن، بەشداری ڕاژەی خۆشنووسی بۆ منداڵان و گەورەساڵان بن. هەروەها دەتوانن لەگەڵ تیمی نێوەندی خێزان قسە بکەن. چەند خواردنەوەیەکیش پێشکەش دەکرێن.
ڕێکەوت: ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٥ - ١٧
ناونیشان: Hänselstr. 6, Berlin-Neukölln
ئیمەیڵ: E-Mail: fz-highdeck@yekmal.de
Tel.: 030 768 09 062
نێوەندەکان خێزان لە بەرلین خاڵی گرنگی پێوەندین کە خێزانەکان دەتوانن لەوێ چەندین ڕاژەی هاریکاری بدۆزنەوە. لەوانە: ڕاوێژکاریی دایکان و باوکان و خێزان، کافێی دایکان و باوکان، چالاکییەکانی تایبەت بە پەروەردە و کۆرسی بەهێزکردنی توانای دایکان و باوکان، هەروەها چالاکیی ئافرێنەرانە بۆ منداڵان.